دواین بابەتەکان

ئایا بانگەوازی سەلەفیەت و سەلەفیەكان بڕوایان بە حزب و حزبایەتی هەیە هەروەك كەسانی نەزان و نەفام بە (( حزبی سەلەفی )) ناوزەدیان دەكەن و ئەو تۆمەتەیان دەدەنە پاڵ لە هەندێك پۆست و كۆمێنتیاندا ؟

شوكر و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان و سەڵات و سەلامیش لەسەر پەیامبەر و ئال و بەیت و یار و یاوەرانی بێت تا رۆِژی دوایی ...
پاشان دەڵێم :
بێگومان بانگەوازی سەلەفیەت بانگەوازێكی گشتگیر و بەرفراوانە بەشێوەیەك كە هەموو بوار و لایەنەكانی ژیان دەگرێتەوە لە كۆمەڵگەی موسڵماندا ... و خۆی دەبینێتەوە لە : بانگەوازكردن بۆ قورئانی پیرۆز و سوننەت و لەسەر پەیڕەو و تێگەیشتنی پێشینان و سەلەفی صاڵحی ئەم ئوممەتە .
وە سەلەفیەت ڕۆژێك لە ڕۆژان بانگەوازێكی بەرتەسكی سنورداری حیزبی نەبووە و ناشبێت , چونكە دەقەكانی قورئان و سوننەت وەكو لای موسڵمان ڕوون وئاشكرایە ـ زانا بێت یان فێرخواز ـ زۆرن لەسەر زەمكردن و سەرزەنشت كردنی پارچەگەرێتی و حیزبایەتی و پەرتەوازەیی , تا وای لێهاتووە تەنانەت لای خەڵكی نەشارەزا و نەخوێندەواریش حەرامێتی و خراپێتی حیزبایەتی بووەتە یەكێك لەو بابەتە بەڵگە نەویستانەی كە هەردەم دەزانرێت و شاراوە نیە , وە ئەوەش ئاشكرابووە كە : (( لا حزبية في الإسلام  )) (1) واتە : حیزبایەتی لە ئیسلامدا نیە , نەك هەر ئەوەش بەڵكو : ((الأحزاب تعني قتل الإسلام )) (2) واتە : بوونی ئەم حیزبانە واتە كوشتنی ئیسلام , وە پارچەگەرێتی و پەرتەوازەیی موسڵمانان كار و كردارێكە : (( يحرص عليه الشيطان أولاً ، وأعـداء الإسلام من الإنس ثانيـاً  )) (3) ، واتە : سەرەتا شەیتان سوورە لەسەری ، و پاشـان دوژمنانی ئیسلام لـە مرۆڤ وجنۆكە ، هەتـا وای لێهـاتووە كە : ((أركان الحزبية : التلبيس ، والخداع ، والكذب )) (4) ، واتە : كۆڵەكە و پایەكانی حیزبایەتی بووە بە : ئاوەژووكردنی ڕاستیەكان ، و فریودان و هەڵخەڵەتاندن, درۆدان ،ولا حول ولا قوة إلاّ باللهِ العظيم .

جا برای موسڵمانی هەق ویستم :
ئەمەی پێش چاوت وەڵامێكی كورت و بەسوودە ـ بەویستی خوای پەروەردگار ـ تێیدا چەند گەوهەریەكم لە ووتە ناوازەكانی كەڵە زانایانی سەلەفیەت هێناوەتەوە ـ سەبارەت بە [ حەرامێتی دامەزراندنی حیزب ئەگەرچی بەناوی سەلەفیەتیشەوە بێت ] ـ ، بۆ ئەوەی شەیتان و دۆستانی فریوت نەدەن بەقسە و گوزارشتە ڕازاوە و كردەوەكانیان , چونكە كردنی حیزبایەتی داهێنراو و گومڕاییە بەهەر ناو و لەژێر هەر ناونیشانێكەوە : ناوی سەلەفی بێت یاخود جگە لەو , جا ووریابە ... بەوەش دەردەكەوێت كە هەموو ئەو ووتانەی لەم بارەیەوە دەووترێت و تۆمەتباری سەلەفیەكان دەكات بە حزب !!! یان حزبایەتی !!!! لە درۆ زیاتر هیچی تر نیە ، خوای پەروەردگار هیدایەتدەری هەمووان بێت بۆ ڕێگای ڕاست و پەنادەریشمان بێت و بمانپارێزێت لە هەموو درۆ و درۆزنێك .
*  شێخی فەرموودەناسی پایەبەرز ( محمد ناصرالدين الألباني  ) ـ بە ڕەحمەت بێت ـ فەرموویەتی :

(( صارت الدعوة السلفية الآن تستغل لإقامة أحزاب باسم السلفية !!! و السلفية تَبْرَؤُ من الحزبية ؛ لأنه ما معنى : العمل بما كان عليه السلف الصالح ؟! يعني : العمل بالكتاب والسنة ، وعلى مفهوم السلف الصالح .

هل كانت الحزبية يحياها علماء السلف ؟! لم يكن في علماء السلف المذهبية ـ هذه التي نحن ألمحنا إليه آنفاً ،ويعيشها اليوم الملايين من المسلمين ـفضلا عن أن يكون بينهم التديين بالحـزب السياسي!!!هـذا خـلاف الإسلام ، قال ـتَعَالَىـ :[وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ]( الروم : 31 ـ 32 ) ، هذا واقع التحزب و التكتل .

أمـا إطلاق لفظة السلفية على حـزب مـا!!!فـأنا أراه كإطلاق لفظة الإسـلامية على بدعـة مـا!!!

فهناك مثلا : البنوك الإسلامية !! وهناك : الأغاني الإسلامية !! وهناك : الإشتراكية الإسلامية !! نسيتوها ؟ كتب ألف في الإشتراكية الإسلامية !!!

المهم استغلوا الآن هذه الكلمة لاصطياد الناس الذين يؤمنون بالدعوة السلفية ، الدعوة السلفية لا تتعرف إطلاقا على أي تحزب ، ولو قام به أكبر رجل عالـم في الدعوة السلفية ، مجرد ما يدعو إلى التحزب والتكتل معناه أن هذا بدأ الإنحراف عن الخط المستقيم ، وقد قال ـعليه الصلاة و لسلامـ في الحديث الصحيح : حينما كان جالسا بين أصحابه ، وخط لهم على الأرض خطا مستقيما ، وقرء قوله ـتَعَالَىـ :[وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ]( الأنعام : 153 ) ، وخط خطوطا قصيرة حول الخط المستقيم ، ثم قال ـعليه الصلاة والسلامـ : هذا صراط الله ، وهذه طرق ، على جانبيه الخط المستقيم طُرُق ، وعلى رأس كل طريق منها شيطان يدعو الناس إليه .

هذه الطرق ليست هي الطرق الصوفية القديمة فقط ، وإنما هي ـ أيضا ـ هذه الأحزاب الجديدة، ... .

هذه الطرق قديما كانت تتبنى أفكاراً وعقائداً ليس لها علاقة بالسياسة ؛ كالإعتزال والإرجاء ونحو ذلك ، بعضها كانت تتبنى منهجا سياسيا ؛ كالخوارج ـ مثلا ـ ؛ الذين من دينهم الخروج عن أئمة المسلمين وحكامهم .

فأقول :هذه الطرق القصيرة التي أشار إليها الرسولـ عليه السلام ـهي تجمع كل الطرق وكل المذاهب وكل المناهج التي لا تمشيعلى الخط المستقيم ، وتتبنى رأياً من باب الغاية تبرر الوسيلة .

كل مسلم لا تخفى عليه مثل بعض الآيات التي ذكرناها من النهي عن التفرق و عن التحزب ، لكن الجواب يقولون : المصلحة الآن تقتضي ذلك !!!

نقول : المصلحة لا تكون بمخالفة الشريعة ، وبخاصة إذا كان تؤدي إلى تفريق المسلمين شيعاً وأحزابا ، كل حزب بما لديهم فرحون )) (5) .
واتە : بانگەوازی سەلەفیەت وای لـێ‌ هاتووە كە دەقۆزرێتەوە و بەكاردەهێنرێت لە پێناوی دامەزراندنی حیزب بەناوی سەلەفیەتەوە !!! كەچی سەلەفیەت بەریە و دوورە لە حیزبایەتی , چونكە مانای ئەوە نادات كە : كردەوە كردن بەو پەیڕەوەی كە پێشین و سەلەفی صاڵحی لەسەر بووە ؟! واتە : كردەوە كردن بە قورئان و سوننەت بەتێگەیشتنی پێشینو سەلەفی صاڵحی ئوممەت .
ئایا زانایانی پێشین و سەلەفی صاڵح حیزبایەتیان كردووە و لە نێو خۆیاندا و كاریان پێكردووە ؟! وەڵام ئەوەیە كە بووترێت : نەخێر تەنانەت مەزهەبگەرێتیشیان تێدا نەبووە ـ ئەوەی كە ئێمە پێشتر ئاماژەمان پێكرد و ملیۆنەها لە موسڵمان تێیدا دەژین ـ چ جای دیندارێتی بە حیزبی ڕامیاریەوە بكەن !!! ئەمە پێچەوانەی ئیسلامە ، چونكە خوای ـ بەرز وبڵند وپایەبەرز ـ فەرمویەتی : [ وَلا تَكُونُوا مِنْ الْمُشْرِكِينَ مِنْ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعاً كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ ] ( الروم : 31 ـ 32 ) ، واتە : وەكو هاوبەش پەیداكەران مەبن ئەوانەی كە ئاینەكەیان پەرتەوازە و پچڕپچڕكرد و بوون بەچەندین كۆمەڵا و گروپ و دەستەوە , و هەر كۆمەڵا و گروپێكیشیان بە بەرنامە و بیروباوەڕی خۆی دڵخۆش بوون ... هەر ئەمەشە واقع و حاڵی حیزب حزبێنە و پارچەگەرێتی .
وە سەبارەت بەكارهێنانی ووشەی " سەلەفی " بۆ هەر حیزبێك !!! من وەكو بەكارهێنانی ووشەی ئیسلامی دەبینم بۆ بیدعەیەك لە بیدعەكان !!!
بۆ نموونە : بانكی ئیسلامی !! وگۆرانی ئیسلامی !!! وئیشتراكیەتی ئیسلامی !!!!! بیرتان چوویەوە ؟! كە چۆن كتێب نووسرایەوە لەسەر ئیشتراكیەتی ئیسلامی !!!!!
بەهەرحاڵ ئێستا ئەم ووشەیە دەقۆسترێتەوە و بەكارئەهێنرێت بۆ ڕاوكردنی ئەو خەڵكانەی كە بڕوایان بە بانگەوازی سەلەفیەت هەیە , بەڵام بێگومان بانگەوازی سەلەفیەت هیچ حیزبایەتیەكی نەناسیوەتەوە و بەخۆیەوە نەبینیوە , گەرچی گەورەترین كەسی زانا لە بانگەشەی سەلەفیدا پێی هەستێت , تەنها هەر بەوەی كە بانگەشە بكات بۆ حیزبایەتی و هەوڵی پارچەگەرێتی بدات واتای سەرەتای لادانی لە ڕێگای ڕاست دەستی پێكردوە , چونكە لە فەرموودەیەكی صەحیحدا هاتووە كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم جارێكیان لە نێو هاوەڵانیدا دەبێت , و هێڵێكی ڕاست لەسەر زەوی بۆ كێشان , و پاشان ئەم فەرمایشتەی خوای خوێندەوە : [ وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيماً فَاتَّبِعُوهُ وَلا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ]( الأنعام : 153 ) , وە چەند هێڵێكی تری كورتی كێشا بەملاوئەولای هێڵە ڕاستەكەدا , و پاشان فەرمووی : ئەمە ڕێگای ڕاستی خوایە , وە ئەمانەش ڕێچكە و ڕێبازی ترن , و لەملاو ئەولای هێڵە ڕاستەكەدا ڕێچكەن ، و لەسەر هەر ڕێچكەیەك شەیتانێك هەیە كە خەڵكی بۆ بانگەشە دەكات .
وە بشزانن كە ئەم ڕێچكانە و ڕێبازانە تەنها ڕێچكە كۆنەكانی صۆفیگەرێتی نیە ، بەڵكو ـ هەروەها ـ ئەم حیزبە تازانەش دەگرێتەوە , ... .
ئەم ڕێچكانە لەكۆندا هەڵگری چەندەها بیروباوەڕ بوون كە پەیوەندی بە سیاسەتەوە نەبوو , وەكو موعتەزیلە و ئیرجاْ و هاوشێوەكانی , وە هەندێكیشیان بیروبۆچوونێكی سیاسی پێبوو , وەكو خەوارج , و لە پەیڕەو و پرۆگرامیاندا دەرچوون لە پێشەوای موسڵمانان و كاربەدەستانیان هەبووە .
بۆیە دەڵێم : ئەو هێڵە كورتانەی كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئاماژەی بۆ كرد . هەموو مەزهەب و ڕێباز و ڕێچكەیەك دەگرێتەوە كە لەسەر هێڵە ڕاستەكە نەڕوات , وە هەڵگری بۆچوونێكە واتای : " الغاية تبرر الوسيلة  " دەگرێتەوە .
هەندێك لەو ئایەتانەی كە ئاماژەمان پێكردن لەلای هەموو موسڵمانان شاراوە نیە و دەیزانن سەبارەت بە حەرامێتی حیزبایەتی و پەرتەوازەیی , بەڵام ئەوان لە وەڵامدا دەڵێن : ئێستا بەرژەوەندی خوازیاری ئەوەیە !!!
ئێمەش دەڵێین : بەرژەوەندی پێچەوانەی شەریعەت نیە , بەتایبەت ئەگەر سەربكێشێت بۆ پەرتەوازەیی و پارچەپارچەكردنی موسڵمانان بۆ چەندەها گروپ و حیزبەوە , و هەموو حیزبێكیش بەو پرۆگرام و بەرنامەیەی كە هەیەتی دڵخۆش و بەختەوەر بێت !!! )) .


* شێخ و شەرعزانی پایەبەرز : ( محمد بن صالح العثيمين ) ـ بە ڕەحمەت بێت ـ فەرموویەتی :

(( الانتساب إلى السلف الصالح واجب ، لأن السلف الصالح هم الذين كانوا على ما كان عليه النبي صلى الله عليه وسلم.

وقوله : ( أنا سلفي)إن أراد إقامة حزب أو الانتماء إلى الحزب ، فإننا نعارض الأحزاب ، ... ، نقيم حزبا يسمى سلفيا ، وحزبا آخر يسمى إخوانيا ، وحزبا آخر يسمى تبليغيا ، وحزبا آخرا يسمى كذا وكذا؟!ما نرى هذا ، ما نرى هذا!!!

هل في الصحابة تحزب كهذا؟! أجيبوا .

[ الحاضرون ] : لا .

[ الشيخ ] : نقول : لا ، ونقول من عنده دعوة سوى ذلك فليأت بها .

ما تحزب سلف الأمة ، كلهم على طريقة النبي صلى الله عليه وسلم يتبعون آثاره ظاهرا وباطنا ، عقيدة وقولا وفعلا . وأما التحزب فإننا ننكره أشد الإنكار ... )) (6) .
واتە : خۆ دانەپاڵ سەلەفی صاڵح پێویستە , چونكە سەلەفی صاڵح ئەوانەن كە لەسەر ئەو بەرنامەیە بوون كە پێغەمبەری صلى الله عليه وسلم لەسەر بووە .
بەڵام كە دەڵێت : " من سەلەفیم " : ئەگەر مەبەستی پێی دامەزراندنی حیزب بێت ، یان لایەنگریكردن بێت بۆ حیزبێك , ئەوا ئێمە بەرەنگاری حیزبەكان دەبینەوە , ... ، حیزبێك دابمەزرێنین بەناوی سەلەفیەوە , وە حیزبێكی تر بەناوی ئیخوانەوە , و حزبێكی تریش بەناوی تەبلیغەوە , وە حیزبێكی تر بەناوی فڵان و فڵانەوە ، ئێمە شتی وا بەشەرعی نابینین ، نەخێر شتی وا بەشەرعی نابینین .
ئایا لە نێو هاوەڵاندا حیزبایەتی بەم شێوازە هەبووە ؟! وەڵام بدەنەوە .
[ ئامادەبوان ] : نەخێر , [ شێخ ] كەوابوو ئێمەش دەڵێن : نەخێر حیزبایەتی وا لە نێو هاوەڵاندا نەبووە , وە ئەوەشی شتێكی تری پێیە جگە لەمە بابیهێنێت .
پێشین و سەلەفی صاڵحی ئەم ئوممەتە حیزبایەتیان نەكردووە , هەموویان لەسەر ڕێبازەكەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بوونە ، و بەئاشكرا و لەناخدا و شوێنی فەرموودەكانی كەوتوون ، لە بیروباوەڕ و كردار و گوفتاریاندا , بەڵام حیزبایەتی ئەوا ئێمە بەتوندترین شێوە بەرهەڵستی دەبینەوە ... )) .
* شێخی فەرموودەناسی وڵاتی یەمەن ( مقبل بن هادي الوادعي  ) ـ بە ڕەحمەت بێت ـ سەبارەت بە هەڵوێستی بانگەشەی سەلەفیەت بەرامبەر بەحیزبایەتی و پارچەگرێتی فەرموویەتی : (( السلفية ليس فيها تعددية )) (7) ، واتە : بانگەواز و پەیڕەوی سەلەفیەت حیزب حیزبێنە و پارچەگەرێتی تێدا نیە .
بۆیە هەر ئەم پێشەوایە ـ بە ڕەحمەت بێت ـ بەو كەسانەی كە دەیانەوێت بە ناوی سوننەت یان سەلەفیەتەوە خەڵكی چەواشە بكەن حیزبایەتیان پێبكەن ، دەفەرموێت : ((لا تُلَبِّسُوا على الناس باسم السنة، أصبح السنة كالجبة يحملها إذا أراد أن يحملها ، وينزعها إذا أراد أن ينزعها ، ولا باسم السلفية...السلفية أن تَرْجِعَ إلى ما كان عليه السلف ، هل الإمام البخاري كان حزبيا ؟! وهل الإمام أحمد كان حزبيا ؟!وهل كان عبدالله بن المبارك حزبيا ؟! وهل سعيد بن المسيب كان حزبيا ؟!وهل أبو هريرة رضي الله عنه كان حزبيا ؟!وهل كان أبو بكر رضي الله عنه حزبيا ؟!لم يكونوا حزبيين ، كانوا يدعون إلى كتاب الله وسنة رسول الله صلى الله عليه وسلم...أما أن نَدْخُلَ على الناس باسم السلفية أو باسم السنة فلا ، السنة عنكم بعيدة ، والسلفية عنكم بعيدة))(8)

 واتە : بەناوی سوننەتەوە چەواشەی خەڵك مەكەن ، چونكە بەداخەوە سوننەت وەك جوببەی لێهاتووە ، هەڵیدەگرێت هەر كەسێك بێەوەێت هەڵیبگرێت ، و دایشی دەكەنێت ئەو كەسەی بێوێت دایبكەنێت ، وە نەش بەناوی سەلەفیەتەوە خەڵكی چەواشە بكەن ... چونكە سەلەفیەت ئەوەیە كە : بگەڕێیتەوە بۆ ئەوەی كە پێشین و سەلەفی صاڵحی لەسەر بووە ، ئایا پێشەوا بوخاری حیزبی بووە ؟! وە ئایا پێشەوا ئەحمەدی كوڕی حەمبەل حیزبی بووە ؟! وە ئایا عەبدوڵڵای كوڕی موبارەك حیزبی بووە ؟! وە ئایا سەعیدی كوڕی موسەییەب حیزبی بووە ؟! وە ئایا ئەیو هورەیرە رضي الله عنه حیزبی بووە ؟! وە ئایا ئەبوبەكر رضي الله عنه حیزبی بووە ؟! نەخێر ، حیزبی نەبوون ، بەڵكو ئەوان بانگەشەیان بۆ قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم كردووە ... بەڵام ئەوەی كە خەڵكی قایل بكەن بەناوی سەلەفیەتەوە ، یان بەناوی سوننەتەوە ؟!!! ئەوەیان نەخێر ، چونكە سوننەت لە ئێوەوە دوورە ، و سەلەفیەتیش هەر لە ئێوەوە دوورە .
وە بەڕێزیان ـ بە ڕەحمەت بێت ـ هۆكاری ئەو ناو لەخۆنانە ـ بەناوی سەلەفیەت ـ دەگەڕێنێتەوە بۆ ڕەواج بەخۆدان و فریودان و هەڵخەڵەتاندنی خەڵك (9) هەروەك فەرموویەتی : ((بعض الحزبيين من أجل أن ينفقوا بضاعتهم تسموا بالسلفيين ؛ من أجل أن يغرروا بالناس ، هم لا يضرهم إلا أنفسهم ، فذاك يتسمى سلفيا ، وذاك يتسمى إخوانيا ، وهذه بحمد الله بدع ستذوب إذا انتشر سنة رسول الله)) (10) ، واتە : هەندێك لە حیزبیەكان بۆ ئەوەی كالاكانیان بەكاربەرن و ڕەواجی پێبدەن ، ناوی سەلەفی لەخۆیان دەنێن ، بۆ فریودان و هەڵخەڵەتاندنی خەڵك ، ئەوان زەرەر بەكەس ناگەیەنن جگە لە خۆیان نەبێت ، ئەوەیان ناوی خۆی بنێت سەلەفی و ئەویتریان ناوی خۆی بنێت ئیخوانی ، هەموو ئەمانە ـ شوكر و ستایش بۆ خوای پەروەردگار ـ بیدعەن و دەتوێنەوە ، ئەگەر سوننەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بڵاوبێتەوە .
لە كۆتاییدا دەڵێم :

موسڵمانانی شوێنكەوتەی قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەری خۆشەویست صلى الله عليه وسلم زۆر لەوە ژیرتر و بەئاگاترن كە تووشی حیزبایەتی ببن و هەڵبخەڵەتێنرێن و فریوبدرێن بەهەر ناوێكەوە بێت ، بەناوی سەلەفیەت بێت ، یان بەهەر ناوێكی تر بێت جگە لەو ، چونكە مەرج ناوەڕك و حەقیقەتی بیروباوەڕ و كردار و گوفتارەكانە كە پێویستە بەپێ‌ی قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەر بن صلى الله عليه وسلم ، وە بە تێگەیشتنی پێشین و سەلەفی صاڵح ـ بە ڕەحمەت بن ـ ، نەك تەنها ئەوەی كە ناو و زاراوەكان شەرعی بن ، كەچی بیروباوەڕ و كردار و گوفتار پێچەوانەی قورئان و سوننەت و تێگەیشتنی پێشین و سەلەفی صاڵح بن ، خوا پەنامان بدات !!!

عدنان بارام كەلاری
------------------------------
(1) ( مجموع فتاوى الشيخ الألباني : سؤال : 7034 ) .
(2) ( ملتقى أنصار الهدى : قسم زاد طالب العلم الشرعي , منتدى الصوتيات , تجميع صوتيات عن جماعة الإخوان المسلمين , أقوال الإمام ابن عثيمين في البليغ والإخوان ) .
(3) ( مجموع فتاوى الشيخ ابن باز , ج 5 , ص : 202 ـ 204 ) .
(4) ( كتاب رحلات دعوية للشيخ مقبل بن هادي الوادعي و مقتطفات من أقواله وفتاويه : ص 110 ـ 117 ) .
(5) تۆماركراوێكی دەنگی بە ناونیشانی : ( استغلال السلفية لإنشاء أحزاب باسمها ) .
(6) تۆماركراوێكی دەنگی بە ناونیشانی :
(Se dire Salafi - Réponse aux hizbis - Shaykh Muhammad Ibn Al-Uthaymine ) .
(7) ( إعلام الأجيال بكلام الإمام الوادعي في الفرق والكتب والرجال : ص 52 ) .
(8) ( إعلام الأجيال بكلام الإمام الوادعي في الفرق والكتب والرجال : ص 62 ) .
(9) ئەم ووتەیەی شێخ هاودەنگە لە گەڵ ووتەكەی پێشەوا ئەلبانی لەوەی كە ئەو ناو لەخۆنانە بۆ فریودان و هەڵخەڵەتاندنی موسڵمانمانە ، بۆیە دەبێت موسڵمان لەوە ژیرتر بن كە بە ناو هەڵبخەڵتێنرێن و فریوبدرێن .
(10) ( إعلام الأجيال بكلام الإمام الوادعي في الفرق والكتب والرجال : ص 66 ) .


دواین بابەتەکان

دواین کتێب

نامه‌یه‌كى كراوه‌ بۆ ئه‌بوبه‌كر كاروانى به‌ڵێ سه‌له‌فیه‌كان نامۆن ، به‌ڵام ؟! داگرتن

دەنگ
حوکمی گاڵتەکردن بەخوا و بەئیسلام


داگرتن

هەموو دەنگەکان 



میوانانی سەرهێڵ : ٢               میوانانی ئەمڕۆ : ٧٠               کۆی سەردان : ٩٦١٢١