دواین بابەتەکان

ڕێپیشـاندانى بێئاگـا شلڕەوەكان بۆ تێڕوانینى پێشەوا ئەلبانى سەبارەت بەگروپى ئیخوانیەكان

دەستپێك و ڕێخۆشكاری
ئەگەر بڕوانینە ناونیشانی ئەم نووسینەی بەردەستمان دەبینین چەند زاراوەیەكی تێدا باس كراوە، و پێویست بە ڕوونكردنەوە و ئاشكراكاری هەیە، ئەوەش بۆ ئەوەی كە ڕیخۆشكاری بكرێت بۆ بەجوانتر تێگەیشتن لە مەبەست ناو و ناوەڕۆكی نووسینەكە، لەوانەش كە پێویست بە ڕوونكردنەوە دەكات: 
زاراوای (شلڕەوەكان) ـە: كە بە پشتویوانی خوای پەروەردگار لە داهاتوویەكی نزیكدا، و لە نووسینی تایبەت و سەربەخۆدا ئەم زاراوەیە و هەندێك لە بنەواكانی شلڕەوی دەخەینەڕوو، ئەوەش لە نوسراوێكدا بە ناونیشانی: ((جینایەتی شلڕەوێتی و تەمییع بەسەر بانگەشەی سەلەفیەتەوە)).
نەك هەر ئەمەش بەڵكو پێچەوانەكەشی كە (توندڕەوێتی) یە لەگەڵ هەندێك لە بناواكانی ئەویش ئاشكرا دەكەین، ئەمەشیان بەناونیشانی: ((جینایەتی توندڕەوێتی و حەدادیەت بەسەر بانگەشەی سەلەفیەتەوە))....
بەڵام ئەوەی كە پێویست بێت لەم دەستپێكەدا ڕوونبكرێتەوە زاراوای (الإِخْوَاْنُ الْمُسْلِمُونَ) ـە، لەو لایەنەی كە سود بەپەرتوكەكە بگەیەنێت....
پاش ڕوونكردنەوەی ئـەم زاراوەیـەش: هەنـدێك پێوەر لە ووتەكانی پێشەوا ئەلبانی ـ رَحِـمَهُ اللَّـهُ تَعَاْڵی ـ دەخەمەڕوو... ئەوەش بۆ ئەوەی لە ڕوانگەی بنەواكانەوە كە لە ووتەی خودی پێشەوا ئەلبانی ـ رَحِـمَهُ اللَّـهُ تَعَاْڵی ـ دەهێنرێنەوە، زیاتر ناوەڕۆكی پرس و باسەكە ئاشكرا بێت... بێگومانیشم كە ئەم بنەوایانە خاڵدەخەنە سەر پیتەكان لە چەمك و باسی خۆیاندا... بۆ ئەوەی ئیدی خەڵكی شلڕەو لاف و گەزاف بە ووتەكانی ئەم پێشەوایە لێنەدەن، نەیانكەن بە پشتیوان بۆ بنەوا بۆگەنەكانی خۆیان و خەڵكی پێ‌ چەواشە نەكەن، هەروەكو چۆن هەندێك لە چەواشەكارە گەرمیانیەكانی پێشینانیان لە پرس و باسی: تەفریقە و حزبایەتی، و چوونە پەڕلەمان، و خۆتەقاندنەوە، و.... هتد ووتەكانی ئەم پێشەوایەیان ـ رَحِـمَهُ اللَّـهُ تَعَاْڵی ـ بەكارهێناوە بۆ چەواشەكاری و ئاوەژووكردنی ڕاستیەكان !!! ئەمەش سەرباری ئەو هەموو ڕوونیەی كە لە هەڵوێست و پەیڕەو و بۆچوونەكانی پێشەوا ئەلبانیدا ـ رَحِـمَهُ اللَّـهُ تَعَاْڵی ـ هەیە.
بۆیە ـ بە پشتیوانی خوای پەروەردگار ـ ئەم دەستپێكە لەم سێ‌ خاڵەدا خۆی دەبینێتەوە:
* پێناسەی گروپی (الإِخْوَاْنُ الْمُسْلِمُونَ) و هەندێك لە هەڵەكانی:
* چەند بیروباوەڕێكی حەسەن بەننا و سەرانی (الإِخْوَاْنُ الْمُسْلِمُونَ) لە یادەوەری و نوسینەكانی خۆیانەوە:
* چەند بنەوایەك لە ووتەكانی پێشەوا ئەلبانی بۆ تێگەیشتن لە كۆمەڵ و گروپە ئیسلامیەكان بەتایبەت گروپی (الإِخْوَاْنُ الْمُسْلِمُونَ):




داگرتن


دواین بابەتەکان

دواین کتێب

نامه‌یه‌كى كراوه‌ بۆ ئه‌بوبه‌كر كاروانى به‌ڵێ سه‌له‌فیه‌كان نامۆن ، به‌ڵام ؟! داگرتن

دەنگ
حوکمی گاڵتەکردن بەخوا و بەئیسلام


داگرتن

هەموو دەنگەکان 



میوانانی سەرهێڵ : ٣               میوانانی ئەمڕۆ : ٧٢               کۆی سەردان : ٩٦١٢٦