دواین بابەتەکان

بنه‌ماكاني بانگه‌وازي سه‌له‌فييه‌ت ( بنەمای سێیەم) بانگەوازیی كردن بۆ لای خوای گەورە بە بەرچاوڕۆشنییەوە
نووسەر: مامۆستا سۆران ڕەفیق سەردان: ٢٤٤

ئەگەر خوای گەورە منەتی خۆی ڕژاندە سەر موسوڵمانێكدا بە زانست و كردەوەي چاك , ئەوا پێویستە لەسەری كە دەستپێشخەریی بكات بۆ گەیاندنی ئەو چاكەیە بە خەڵكی لە ڕێگەی بانگەوازیی كردنیان و ئامۆژگاریی و ڕێنموونی كردنیان .
چونكە لە ڕاستیدا ئەمە كاری پێغەمبەرانە سەلامی خوای گەورەیان لێبێت , خوای گەورە دەربارەی پێغەمبەرەكەی صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی : (( قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي )) (یوسف-108).
وە خوای گەورە پلەو پایەی كەسانی بانگەوازیكاری بۆ لای خۆی بەرزتر كردۆتەوە لە كەسانی تر , بۆیە فەرموویەتی : ((وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ)) (فصلت -33) .
وە سەبارەت بە پاداشتەكەی ئەوا زۆر گەورەیە لەبەر گەورەیی كارەكە , لە ڕاستییدا بانگەوازكار بۆ لای خوای گەورە پاداشتی هەموو ئەو كەسانەی بۆهەیە كە شوێنی كەوتوون لە چاكەدا بە بێئەوەی شتێك لە پاداشتی ئەوان كەم بكات (1) .
وە لە فەرموودەكەی (عەلی) دا ڕەزای خوای گەورەی لێبێت هاتووە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی : ( لَأَنْ يَهْدِيَ اللَّهُ بِكَ رَجُلًا وَاحِدًا خَيْرٌ لَكَ مِنْ أَنْ يَكُونَ لَكَ حُمْرُ النَّعَمِ ) البخاری 3701.
وە ئەوەی پێویستە لێرەدا بزانرێت ئەوەیە كە مەرج نییە ئەو كەسەی كە بانگەوازیی دەكات بۆ لای خوای گەورە شارەزا بێت بە هەمووحوكمە شەرعییەكان , بەڵكو ئەوەندە پێویستە لەسەری شارەزای ئەوە بێت كە بانگەوازیی بۆ دەكات , شارەزاییەكی شەرعییانە , هەر بۆیە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فه‌رموويه‌تي : (بَلِّغُوا عَنِّي وَلَوْ آيَةً) البخاری -3461.
زانای پایە بەرز عبدالرحمن بن قاسم بە ڕەحمەت بێت لە پەراوێزەكەیدا بۆ (كتاب التوحید) فەرموویەتی : " بانگەوازیی كردن بۆ لای خوا ناكرێت ئه‌گه‌ر دوومەرجی تیا نەبێت :
(یەكەم) دەبێت بە دڵسۆزییەوە تەنها بۆ خوای گەورە ئەنجام بدرێت .
(دووەم) بە پێی سوننەتی پێغەمبەری خوا صلی الله علیەوسلم بێت .
وە هەروەها دەبێت بانگخواز زانا بێت بەوەی كە بانگەوازیی بۆ دەكات , بۆیە گەر مەرجی یەكەمی تیا نەبوو ئەوا هاوەڵی بۆ خوای گەورە داناوە , وه‌ ئەگەر دووەمیشی تیا نەبوو ئەوا بیدعەي ئه‌نجام داوه‌ .... " ( حاشیة كتاب التوحید / ص55 ) .
لەڕوانگەی مەرجی دووەمیشەوە كە باسی كردووە بەڕەحمەت بێت , دەڵێین : ڕێگەكانی بانگەوازیی كردن بۆ لای خوای گەورە تەوقیفیە ( واتە بە بێ بەڵگەی قورئان و سوننەت نابێت ) , شتێكی تیا داناهێنرێت كە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم , لەسەری نەبووبێت , هەر بۆیەش پێشین بە توندی بەرپەرچی ئەهلی ( سەماع ) یان داوەتەوە , ( ئەوەی كە صۆفیەكان ئەنجامی دەدەن ) , تەنانەت گه‌ر ئەم سەماعە بەبێ ئامێرە حەرامكراوەكانیش بێت وەك ئامێرەكانی ڕابواردن و هاوشێوەكانی , جا با ئەم سەماعە بەسوودیش بێت بۆ نەرم كردنی دڵەكان , لەبەر ئەوەی بەڵگەی لەسەر نەهاتووە نە لە قورئان و نەلە سوننەت , وه‌ نە لە كردەوەی پێشینی ئوممەت ڕەزای خوای گەورەیان لێبێت .
=============
(1) ئاماژه‌يه‌ بۆ فه‌رمووده‌ي (مَنْ دَعَا إِلَى هُدًى كَانَ لَهُ مِنَ الأَجْرِ مِثْلُ أُجُورِ مَنْ تَبِعَهُ لاَ يَنْقُصُ ذَلِكَ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْئًا ) ( البخاري -6980 ) .




دواین بابەتەکان

دواین کتێب

نامه‌یه‌كى كراوه‌ بۆ ئه‌بوبه‌كر كاروانى به‌ڵێ سه‌له‌فیه‌كان نامۆن ، به‌ڵام ؟! داگرتن

دەنگ
حوکمی گاڵتەکردن بەخوا و بەئیسلام


داگرتن

هەموو دەنگەکان 



میوانانی سەرهێڵ : ٢               میوانانی ئەمڕۆ : ١٩               کۆی سەردان : ٥٩٢٠٠