بنه‌ماكانى بانگه‌وازى سه‌له‌فييه‌ت (بنەمای دووەم ) سووربوون لەسەر جێبەجیكردنی كردارەكی بۆ ئیسلام : ماڵپەڕی ڕاماڵین



دواین بابەتەکان

بنه‌ماكانى بانگه‌وازى سه‌له‌فييه‌ت (بنەمای دووەم ) سووربوون لەسەر جێبەجیكردنی كردارەكی بۆ ئیسلام
نووسەر: مامۆستا سۆران ڕەفیق سەردان: ١٦٢

ئەم سووربوونەش , سووربوون لەسەر پێویستییە شەرعییەكان دەگرێتەوە , وەك پێنج نوێژەكە , و چاكەكردن لەگەڵ دایك و باوك و شتی لەو جۆرە , هەروەك چۆن سوور بوون لەسەر كاركردن بە سوننەت و زیندووكردنەوەی دەگرێتەوە لە نێو خەڵكیدا ئەوەندەی لە توانای موسوڵماندا بێت , وەك نوێژە سوننەتەكان و ویترو شەو نوێژ و تەراویح و ماڵ بەخشین وشتی لەو جۆرە .
عەبدولڕحمانی سوولەمی بەڕحمەت بێت فەرموویەتی : (( ئەوانەی كە قورئانیان فێرئەكردین - واتە هاوەڵان - پێیان ئەوتین : كە قورئانمان لە پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم وەردەگرت , لەكاتێكدا دە ئایەت فێر دەبووین ئایەتی ترمان بە دوادا نەدەهێنا هەتا كارمان بەوەندە كار نەكردایە كە لەو ئایەتانەدا هەبووایە, بۆیە فێری قورئان خوێندن و كردەوەش بووین پێكەوە )) ( تفسیر ابن جریر- 1/80) .
ئائەمەیە پەیڕەوی سەلەف - ڕەحمەتی خوایان لێبێت – زانستیان بە كردەوەوە گرێدەدا , چوونكە كردەوە كردن بە زانست مرۆڤ لەو هەڕەشەیە ڕزگار دەكات كە كراوە لە نەكردنی كاری پێویست وەك لە ئایەتدا هاتووە : (( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ (2) كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ أَنْ تَقُولُوا مَا لَا تَفْعَلُونَ)) (الصف : 3,2) وەهەروەها لەبەر ئەوەی كردەوە كردن بە زانست دووركەوتنەوەیە لەو سیفەتە بە هیلاك بەرەی كە خوای گەورە جوولەكەی پێ وەسف كردووە لە قسەكانیدا : (( مَثَلُ الَّذِينَ حُمِّلُوا التَّوْرَاةَ ثُمَّ لَمْ يَحْمِلُوهَا كَمَثَلِ الْحِمَارِ يَحْمِلُ أَسْفَارًا بِئْسَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآَيَاتِ اللَّهِ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ))(الجمعة-5) .
وەهەروەها لە كردەوەكردن بە زانست دا ئەو ئامانجەی كە لە فێربوون داوا دەكرێت بە دی دێت , هەر بۆیە فوزەیلی كوڕی عیاز بەڕەحمەت بێت فەرموویەتی : (( هیچ زانایەك بەو زانستەی هەیەتی شارەزا نییە تا كردەوەی پێ نەكات , جا ئەگەر كردەوەی پێكرد ئەوكاتە زانایە )) ( اقتضاء العلم العمل -37) .
بۆیە بانگەوازی سەلەفییەت گرنگی بەم بنەمایە دەدات و دەیخاتە گەڕ , وە هانی خەڵكی دەدات كە پێوەی سەرقاڵبن , چونكە سەرقاڵبوون بە كردەوە كردنەوە زۆر بەسوود ترە لە سەر قاڵبوون بە قسەیەلێكی ئاساییەوە كە هیچ سوودی تیا نییە .
وە ئەگەر گەنجەكانمان – خوای گەورە سەركەوتوویان بكات – بە گوێرەی پێویست بەم بنەمایە هەستایەن , ئەو كاتە پارێزراو دەبوون لەوەی بكەونە ناو كۆمەڵێك شتەوە كە لە تایبەتمەندی ئەوان نییە , وە سەرقاڵبوون پێیانەوە بریتییە لە بە فیڕۆدانی كات , وەك سەرقاڵبوون بە بەدوادا چوون بۆ سیاسەتەكان , وە بانگەوازی كردنی هەموو خەڵكی بۆ تێكەڵ بوون و بیركردنەوە لەو بابەتانە .




دواین بابەتەکان

دواین کتێب

نامه‌یه‌كى كراوه‌ بۆ ئه‌بوبه‌كر كاروانى به‌ڵێ سه‌له‌فیه‌كان نامۆن ، به‌ڵام ؟! داگرتن

دەنگ
حوکمی گاڵتەکردن بەخوا و بەئیسلام


داگرتن

هەموو دەنگەکان 



میوانانی سەرهێڵ : ٢               میوانانی ئەمڕۆ : ٣٠               کۆی سەردان : ٥٣١٦١