قورئانى پیرۆز باس له چى ده‌كات؟
قورئانى پیرۆز وته‌ى په‌روه‌ردگارى جیهانه‌كانه ناردویه‌تیه خواره‌وه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا – صلى الله عليه وسلم – بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى له تاریكیهكانى كوفر و تاوان ده‌ربهێنێت بۆ روناكى یه‌كتاپه‌رستى و چاكه، هه‌روه‌كو خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تى : [هُوَ الَّذِي يُنَزِّلُ عَلَىٰ عَبْدِهِ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ لِيُخْرِجَكُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ۚ وَإِنَّ اللَّهَ بِكُمْ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ]﴿٩﴾ (الحديد) .
واته : خوا ئه‌و زاته‌یه ئایه‌ته ڕوون و ئاشکرا‌کانی قورئان داده‌به‌زێنێت بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی، تا له‌تاریکایی یه‌کان ده‌رتان بهێنێت و بتانخاته ناو نوور و ڕوناکیه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه به‌سۆزو میهره‌بانه بۆتان .
خواى گه‌وره له قورئاندا باسى هه‌واڵى نه‌ته‌وه‌كانى پێش‌و و دروستكردنى ئاسمان و زه‌وى و حه‌ڵاڵ و حه‌رام و ره‌وشت و حوكمه‌كانى په‌رستن و مامه‌ڵه‌كردن و ژیانى پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان و پاداشتى باوه‌ڕدار و بێباوه‌ڕ و به‌هه‌شت و ئاگرى كردوه و به جوانى و ته‌واوى باسه‌كانى رون كردوه‌ته‌وه، وه‌كو فه‌رمویه‌تى [وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَتِبْيَانًا لِكُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً وَبُشْرَىٰ لِلْمُسْلِمِينَ] ﴿٨٩﴾ ( النحل ) .
واته : قورئانیشمان بۆ تۆ دابه‌زاندووه، ڕوونکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێکه، هیدایه‌ت به‌خش و ڕه‌حمه‌ته‌و مزگێنیشه بۆ موسوڵمانان .
له قورئاندا ناو و سیفه‌ته‌كانى خواى گه‌وره و دروستكراوه‌كانى و بانگه‌واز كردن بۆ باوه‌ڕهێنان به خوا و به فریشته‌كان و كتێبه ئاسمانیه‌كان و پێغه‌مبه‌ران و رۆژى دوایى رونكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌كو خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تى : [آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ ۚ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍمِنْ رُسُلِهِ ۚ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ] ﴿٢٨٥﴾ ( البقرة ) .
واته : پێغه‌مبه‌رو ئیمانداران باوه‌ڕیان هه‌یه به‌وه‌ی له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هاتۆته خواره‌وه، هه‌موویان باوه‌ڕیان هه‌یه به خوا‌و فریشته‌کانی و کتێبه‌کانی و پێغه‌مبه‌ره‌کانی (ده‌ڵێن) : جیاوازى ناکه‌ین له نێوان هیچ پێغه‌مبه‌رێ له پێغه‌مبه‌ره‌کانی خوادا ، هه‌روه‌ها وتیان : گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین (بۆ به‌دیهێنه‌رمان) په‌روه‌ردگارا لێ‌خۆش بوونی تۆمان ده‌وێت و سه‌رئه‌نجام هه‌ر بۆ لای تۆیه گه‌ڕانه‌وه.
له قورئاندا باسى رۆژى دوایى و زیندوبونه‌وه و حه‌شر و لێپرسینه‌وه و پردى ( صراط ) و ته‌رازوو كراوه، خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تى :
[اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ ۗ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّهِ حَدِيثًا ]﴿٨٧﴾ ( النساء ) .
(الله) په‌رستراوێكه بێجگه له‌و هیج په‌رستراوێكى تر نیه (شایسته‌ی په‌رستن بێت)سوێند به خوا له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆتانده‌کاته‌وه و هیچ شک و گومانێکی تێدا نی یه، جا کێ هه‌یه قسه و گوفتاری له فه‌رمایش و فه‌رمووده‌ی خوا ڕاستترو دروستتر بێت؟
قورئانى پیرۆز مرۆڤ بانگ ده‌كات بۆ بیركردنه‌وه له ئایه‌ته گه‌ردونیه‌كان وه‌كو ئاسمان و زه‌وى و خۆر و مانگ هه‌روه‌ها بیركردنه‌وه له ئایه‌ته‌كانى قورئان، وه‌كو فه‌رمویه‌تى : [قُلِ انْظُرُوا مَاذَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ] ﴿١٠١﴾ ( يونس ) .
پێیان بڵێ: ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن: خوا چی دروست کردووه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا .
هەروەها فەرمويەتى : [أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا ]﴿٢٤﴾ ( محمد ) .
واته : ئایا ئه‌وه بۆچی ئه‌وانه وردبینی له قورئاندا ناکه‌ن و گوێی بۆ ناگرن ؟! یان ئه‌وه‌یه دڵه‌کان له‌ئاستی ڕاستیدا قوفڵ دراوه؟!
قورئان كتێبێكه بۆ هه‌موو خه‌ڵك : [إِنَّا أَنْزَلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ لِلنَّاسِ بِالْحَقِّ ۖ فَمَنِ اهْتَدَىٰ فَلِنَفْسِهِ ۖ وَمَنْ ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۖ وَمَا أَنْتَ عَلَيْهِمْ بِوَكِيلٍ ]﴿٤١﴾ ( الزمر ) .
واته : بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان بۆ تۆ دابه‌زاندووه كه حه‌قى له خۆ گرتووه له هه‌واڵ و فه‌رمان و نههیهكانیدا، جا ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرێته به‌ر، ئه‌وه خۆی قازانجی کردووه، ئه‌وه‌ش که گومڕابووه، گومڕابوونه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، وه نه‌بێت تۆ چاودێر‌و پاڵپێوەنهریان بیت (تا به‌زۆر بیانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی هیدایه‌ت).
قورئان بهڕاستخهرهوهى كتێبه‌كانى پێش خۆیه‌تى وه‌كو ته‌ورات و ئینجیل و كتێبه‌كانى تریش، خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تى :[ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ ۖ] ﴿٤٨﴾ ( المائدة ) .
واته : ئێمه قورئانمان بۆ یۆ دابه‌زاندوه كه هه‌موو ئه‌وه‌ى تێیدایه هه‌ق و راستیه، و شایه‌ته له‌سه‌ر ڕاستی و دروستی کتێبهکانیپێش خۆى و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موویاندا.
قورئان له پاش دابه‌زینى بوه كتێبێك بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تى هه‌ركه‌س باوه‌ڕى پێى نه‌بێت به هه‌میشه‌یى له دۆزه‌خدا ده‌مێنێته‌وه :
خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تى :
[وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا يَمَسُّهُمُ الْعَذَابُ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ] ﴿٤٩﴾ ( الأنعام ) .
واته : ئه‌وانه‌یش بێ بڕوا بوون به به‌ڵگه‌کانی ئێمه به‌هۆی ده‌رچوونیان له سنووری (ی فه‌رمانی خوا) سزایان لێ ده‌که‌وێ و ده‌یانگرێ.
له‌به‌ر گه‌وره‌یى قورئان و ئه‌و ئایه‌ت و موعجیزه و په‌ند و ئامۆژگاریه گه‌ورانه‌ى تێیدا هاتوه خواى گه‌وره ده‌رباره‌ى فه‌رمویه‌تى : [ لَوْ أَنْزَلْنَا هَٰذَا الْقُرْآنَ عَلَىٰ جَبَلٍ لَرَأَيْتَهُ خَاشِعًا مُتَصَدِّعًا مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ ۚ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ ]﴿٢١﴾ ( الحشر ) .
واته : ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان دابه‌زاندایه بۆ سه‌ر کێوێ (وه تێگه‌یشتنمان بدایه‌تێ) ده‌تبینی به ملکه‌چی و له‌ت له‌ت بوو له ترسی خوا ئه‌م جۆره نموونانه ده‌یان هێنینه‌وه بۆ خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی بیر بکه‌نه‌وه.
خواى گه‌وره ته‌حه‌داى مرۆڤ و جنۆكه‌ى كردوه كه بتوانن هاوشێوه‌ى ئه‌م قورئانه یان سوره‌تێكى یان ته‌نانه‌ت ئایهتێكیشى بهێنن به‌ڵام نه‌یانتوانیوه و ناشتوانن، وه‌كو خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تى : [قُلْ لَئِنِ اجْتَمَعَتِ الْإِنْسُ وَالْجِنُّ عَلَىٰ أَنْ يَأْتُوا بِمِثْلِ هَٰذَا الْقُرْآنِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍظَهِيرًا ]﴿٨٨﴾ ( الإسرا‌ء ) .
واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) بڵێ سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر ئاده‌می و په‌ری هه‌موو کۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌م قورئانه بێنن ناتوانن وێنه‌ی ئه‌و بێنن هه‌رچه‌نده پشتیوانی یه‌کتریش بن.
له‌به‌رئه‌وه‌ى قورئان كۆتا كتێبى ئاسمانی و گه‌وره‌ترین و تهواوترینیانه بۆیه خواى گه‌وره فه‌رمانى به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى كردوه – صلى الله علیه وسلم – به خه‌ڵكى رابگه‌یه‌نێت : [يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ ۖ وَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ ۚ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ ۗ إِنَّاللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ ]﴿٦٧﴾ ( المائدة ) .
واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ڕایگه‌یه‌نه(به خه‌ڵك) ئه‌وه‌ی هێنراوه‌ته خواره‌وه بۆت له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه وه ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ی ئه‌وه ڕاسپێریه‌که‌ی خوات ڕانه‌گه‌یاندوه و به‌جێت نه‌هێناوه وه خوا تۆ ده‌تپارێزێ له خه‌ڵکی (که بت کوژن) بێگومان خوا ڕێنموونی بێ بڕوایان ناکات.
وه له‌به‌ر گرنگى ئه‌م قورئانه و پێویستیمان پێى خواى گه‌وره بۆى دابهزاندوین و به‌ڵێنى پاراستنى داوه، وه‌كو فه‌رمویه‌تى : [إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ] ﴿٩﴾ ( الحجر ) .
واته : بێگومان هه‌ر ئێمه قورئانمان ناردۆته خواره‌وه و به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه‌ش ده‌ی پارێزین .
جا قورئانێك وه‌صف و بابه‌ته‌كانى به‌و شێوه‌یه بێت كه باسمان كرد حه‌ق وایه له‌سه‌ر هه‌مومان بیخوێنینه‌وه و هه‌وڵ بده‌ین لێى تێبگه‌ین پاشانیش كارى پێبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له دونیا و دواڕۆژدا سه‌رفراز بین .
خواى گه‌وره هیدایه‌تمان بدات و له ئه‌هلى قورئانمان بگێڕێت به فه‌زڵ و به‌خششى خۆى، آمین .
تێبینى : ئه‌م بابه‌ته له كتێبى ( أصول الدين الإسلامي – محمد التويجري ) وه‌رگیراوه به دهستكاریهكى ساده‌وه .