دواین بابەتەکان

بنه‌ماكانى بانگه‌وازى سه‌له‌فیه‌ت
نووسەر: مامۆستا سۆران ڕەفیق سەردان: ٢٧٥

بێگومان بانگه‌وازي سه‌له‌فييه‌ت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵيك بنه‌ما بونياد نراوه‌ و هه‌ر ئه‌م بنه‌مايانه‌ش واي كردووه‌ كه‌ بانگه‌وازي سه‌له‌فييه‌ت له‌بانگه‌وازي كۆمه‌ڵه‌و گروپه‌كاني تر جياوازبێت ,,,
شێخ عبدالسلام بن برجس به‌ڕه‌حمه‌ت بيت له‌ يه‌كێك له‌ موحازه‌ره‌كانيدا باسي ئه‌و بنه‌مايانه‌ ده‌كات و ئێمه‌ش هه‌وڵ ئه‌ده‌ين پشت به‌خواي گه‌وره‌ به‌ كورتي بيانخه‌ينه‌ به‌رده‌ستي خوينه‌ران به‌ هيواي ئه‌وه‌ي سوود به‌ خۆمان و ئه‌وانه‌ش بگه‌يه‌نين كه‌ ده‌يخوێننه‌وه‌ ...
بنه‌ماي يه‌كه‌م : گرنگيدان به‌ زانستي_شه‌رعي و تێگه‌يشتن له‌ دين ....
بانگه‌وازي سه‌له‌فييه‌ت گرنگييه‌كي زۆر ده‌دات به‌ زانستي شه‌رعي , به‌وه‌ي كه‌ زانستي شه‌رعي بريتييه‌ له‌ وكۆڵه‌كه‌و بنچينه‌ پته‌وه‌ى ژياني له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ , هه‌ربۆيه‌ دروست كردني تاك و دروستكردني كۆمه‌ڵگا به‌ دي نايه‌ت و ڕيك نابێت به‌ بێ زانستي شه‌رعي , هه‌ر بۆيه‌ خواي گه‌وره‌ فه‌رماني به‌ پێغه‌ره‌كه‌ي صلى الله عليه‌ وسلم كردووه‌ به‌ زانست , پێش كردارو گوفتار كه‌ فه‌رموويه‌تي : ((فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ )) (محمد-19) ,
وه‌ ئيمه‌ بۆيه‌ زانستي شه‌رعيمان كردۆته‌ يه‌كه‌م بنه‌ما چونكه‌ رێگه‌كان زۆرن و هه‌موو ڕێگه‌كان گومڕاكه‌رن جگه‌ له‌ ڕيگه‌ى پێغه‌مبه‌ري خوا نه‌بيت صلى الله عليه‌ وسلم , وه‌ك خواي گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تي : ((وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ)) (الانعام-153) ,
وه‌هيچ ريگه‌يه‌ك نييه‌ بۆ گه‌يشتن به‌ سوننه‌ت ته‌نها رێگه‌ى زانستي شه‌رعيي نه‌بێت كه‌ به‌ هۆيه‌وه‌ ڕاستييه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و ڕێگه‌كان ڕۆشن ده‌بنه‌وه‌ , وه‌ك خواي گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تي : ((قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي )) (يوسف-108) , (عَلَى بَصِيرَةٍ ) واته‌ : به‌ پێي به‌ڵگه‌و سه‌لماندن كه‌ ئه‌و دوانه‌ش زانستي به‌سوودن .
ئيمامي ئه‌حمه‌د به‌ ره‌حمه‌ت بێت فه‌رموويه‌تي : " خه‌ڵكي پێويستيان به‌ فيربووني زانست زياتره‌ له‌ پێويستييان به‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ چونكه‌ خواردن وخواردنه‌وه‌ جارێك يان دووجار پيويسته‌ , به‌ڵام زانست به‌ ژماره‌ي هه‌ناسه‌كانى پيويستيتي " (مدارج السالكين 2/470 ) .
وه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانين كه‌ فێربووني زانستي شه‌رعيي دوو به‌شه‌ :
يه‌كه‌م : فه‌رزي عه‌ينه‌ :
واته‌ له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك پێويسته‌ بيزانێت , كه‌ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌يه‌ كه‌ دينه‌كه‌ي پي ببات به‌ڕێوه‌ (وه‌ك ئيمامي ئه‌حمه‌د فه‌رموويه‌تي) ئه‌وه‌ي كه‌ناكرێت نه‌يزانيت : نوێژه‌كه‌ي و رۆژووه‌كه‌ي ...هتد , بۆيه‌ له‌ سه‌ر موسوڵمان پێويسته‌ كۆمه‌ڵيك شت بزانيت وه‌ك بنچينه‌كاني باوه‌ڕ و فه‌رزه‌كان و ئه‌وانه‌ي كه‌ حه‌رام كراون له‌سه‌ري ئه‌وانه‌ي دروسته‌ بۆي و ئه‌وه‌ي پيويسته‌ بيزانێت له‌ مامه‌ڵه‌ كردنيداو له‌و بابه‌تانه‌ ...
وه‌سه‌رباري ئه‌مانه‌ پرسيار له‌ ئه‌هلي عيلم بكات , ئه‌وه‌ش زانسته‌ كه‌ به‌ هۆيه‌وه‌ دينه‌كه‌ي بۆ ڕۆشن ده‌بێته‌وه‌ ((فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ)) (النحل-43) .
دووه‌م : فه‌رزى كيفايه‌يه‌ :
[ واته‌ له‌سه‌ر خودي هه‌موو كه‌سيك فه‌رز نييه‌ به‌ڵكو كه‌سانيك پيي هه‌ستن ئه‌وا له‌سه‌ر ئه‌واني ديكه‌ش ده‌كه‌ون ] ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌واني تر ده‌گرێته‌وه‌و خه‌ريك بوون پيوه‌ي له‌ ئه‌نجام داني سوننه‌ته‌كان چاكتره‌ وه‌ك له‌ قسه‌ى زانايانه‌وه‌ دياره‌ , هه‌روه‌ك له‌ ئيمامي ئه‌حمه‌ده‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ فه‌رموويه‌تي : " فێربووني زانست و فێركردني خه‌ڵكيي باشتره‌ له‌ جيهاد وجگه‌ له‌ جيهاد له‌وانه‌ي كه‌ سوننه‌تن " (الفروع لابن المفلح-2/339).
[ ئه‌م زانسته‌ش له‌به‌ركردن و خوێندني بنه‌ماكاني زانسته‌كان ده‌گريته‌وه‌ له‌ زانسته‌كاني قورئان وته‌فسيرو فه‌رمووده‌و زمان و ...هتد ]




دواین بابەتەکان

دواین کتێب

نامه‌یه‌كى كراوه‌ بۆ ئه‌بوبه‌كر كاروانى به‌ڵێ سه‌له‌فیه‌كان نامۆن ، به‌ڵام ؟! داگرتن

دەنگ
حوکمی گاڵتەکردن بەخوا و بەئیسلام


داگرتن

هەموو دەنگەکان 



میوانانی سەرهێڵ : ٢               میوانانی ئەمڕۆ : ١٧               کۆی سەردان : ٥٩١٦٧