دواین بابەتەکان

چەواشەكاریی بەناو قورئانییەكان لە دژایەتی قورئاندا
نووسەر: مامۆستا سۆران ڕەفیق سەردان: ٢٨٨

بەناو قورئانییەكان هەرچەندە بە هۆی دوورییان لە قورئان و سوننەتی سەرداری مرۆڤایەتییەوە صلى الله عليه ‌وسلم كۆمەڵێك بیرو بۆچوونی جیاوازیان هەیە لە نێو خۆیاندا و فرە چەشنن , كە ئەمەش نیشانەو سیفاتی ئەهلی بیدەع و مونافیق و بێ باوەڕەكانە وەك خوای گەورە وەسفی كردوون لە قورئانە پیرۆزەكەیدا و فەرموویەتی : [ تَحْسَبُهُمْ جَمِيعًا وَقُلُوبُهُمْ شَتَّى ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَا يَعْقِلُونَ ] ( الحشر : 14 ) .
بەڵام دەیانبینی لە بەرامبەر ئیسلام بەگشتیی و سوننەت بە تایبەتیدا وەك یەك گرووپ خۆیان نیشان دەدەن و كاتێك یەكێكیان شوبهەیەك دەخاتە بازاڕەوە ئەوانی تریان بۆی دەكەونە سەماو شاباشی دەكەن .
لە دونیای ئەمڕۆدا دەزگاو سایت و پەیجی تایبەت بەخۆیان هەیەو بە ئاشكرا بانگەشە بۆ مەزهەبە گومڕاكەی خۆیان دەكەن و لە هەر سووچێكی ئەم دونیایە ڕەخنە و شوبهەیەك لەبارەی ئیسلامەوە ببینن یەكسەر شاگەشكە دەیانگرێت و پەلاماری بڵاوكردنەوەی دەدەن .
وە بۆ دژایەتی كرنی ئیسلامیش چەندین ڕێگەیان گرتۆتە بەر , یەكێك لەو ڕێگەیانەش بریتییە لە : هەوڵدان بۆ سوككردنی هاوەڵانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم و دروست كردنی گومان لەسەر عەدالەت و سەرڕاستییان !!! كە ئەمەش كاری لە پێشینەی دوژمنانی ئیسلامە لە جولەكەو گاورو بەتایبەت ڕۆژهەڵاتناسەكان و مەبەست لێی گومان دروست كردنە لە سەر ئەو ڕێگەیانەی كە بەهۆیەوە فەرموودەكان بە ئێمە گەیشتوون چونكە وەك دەڵێن ( طعن في الشهود طعن في القضية ) واتە " تانەدان لە شاهێدەكان تانە دانە لە دۆسیەكە " بەمانایەكی تر ئەگەر شاهێدەكان جێگەی گومان بن چۆن باوەڕ بە دۆسیەكەیان بكرێت و بەمەش دەیانەوێت بڵێن ئەو هاوەڵانەی فەرموودەكانیان گێڕاوەتەوە گومانیان لەسەرە بۆیە ناكرێت فەرموودە لە كەسێك وەربگرین كە متمانەی پێ نەكرێت .
هەروەها ڕێگەیەكی دیكەیان بریتییە لە : هەوڵدان بۆ دۆزینەوەو زەق كردنەوەی دژیەكیی ( تناقض ) لە نێوان ئایەتەكانی قورئان و فەرموودەكانی پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم ، بۆ ئەوەی وای بە خەڵكی بگەیەنن كە قورئان و سوننەت بەیەكەوە نایان گونجێت و لەوێشەوە سوننەت لە قورئان داببڕن , ئەمەش ڕێك پێچەوانەی كارو هەوڵ و تێكۆشانی زانایانی ئەهلی سوننەن ( زانایانی فەرموودە ) كە هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا بوون پێكهاتن ( توافق ) لە نێوان ئەو دوو وەحییە خوداییەدا ( قورئان و سوننەت ) دا بكەن لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ئایەتانەی خوای گەورەدا كە فەرمان بە گوێ ڕایەڵی خواو پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەكەن .
لەوانەش وتەی خوای گەورە : [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَلَا تُبْطِلُوا أَعْمَالَكُمْ ] ( محمد : 30 ) , واتە : ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە گوێڕایەڵیی خوای گەورە بكەن وگوێڕایەڵیی پێغەمبەر بكەن وكارەكانتان بەتاڵ مەكەنەوە .
وە هەروەها وتەی خوای گەورە : [ وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى (3) إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى ] ( النجم : 3 - 4 ) , واتە : بێگومان ( پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ) لەخۆیەوە هیچ گۆناكات , ئەوەی دەیڵێت تەنهاوەحی خوداییە .
بەڵام سوپاس بۆ خوای گەورە ئەوانەی كە ڕق و كینە لەدڵن بەرامبەر ئیسلام و ئەهلی سوننە و جەماعەت تاسەر سەركەوتوو نابن لە شاردنەوەی ئەو ڕق و كینەیە لە دڵە پیسەكانیانداو بەزوویی ئاشكرادەبن و ئەمەش یەكێكە لە حیكمەتە ئیلاهییەكان وەك خوای گەورە هەڕەشەی لێكردوون و فەرموویەتی [ أَمْ حَسِبَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ أَنْ لَنْ يُخْرِجَ اللَّهُ أَضْغَانَهُمْ ] ( محمد : 29 ) , واتە : ئایا ئەوانەی كە لە دڵەكانیاندا نەخۆشی (وەك نیفاق وشوبهەو ئارەزووبازی ...هتد) هەن وا گومان دەبەن كە خوای گەورە ڕق و كینەیان بەرامبەر بە موسوڵمانان ئاشكرا ناكات . بۆیە ئەگەر بۆ ماوەیەكیش ئەو كەسانەی كە كینە لە دڵن بەرامبەر بە ئیسلام لە ژێر هەندێك پۆشاكدا خۆیان حەشاربدەن ئەوا خوای گەورە پەردە لەسەر پەنهانەكانیان هەڵدەماڵێت و ئاشكرایان دەكات .
بەڵكو گەر بە وردیی تەماشای گوفتارو ڕەفتاریان بكەیت بە جوانی بۆت دەردەكەوێت كە ئەمانە هەرچەندە بانگەشەی دڵسۆزیی بۆ ئیسلام و گەڕانەوە بۆ قورئانیش بكەن بەڵام لە حەقیقەتدا دوژمنێكی سەرسەختی ئیسلام و خودی قورئانیشن هەروەك لە قورئاندا ئەم وەسفەیان كراوە و خوای گەورە فەرموویەتی : [ وَلَوْ نَشَاءُ لَأَرَيْنَاكَهُمْ فَلَعَرَفْتَهُمْ بِسِيمَاهُمْ وَلَتَعْرِفَنَّهُمْ فِي لَحْنِ الْقَوْلِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ أَعْمَالَكُمْ ] ( محمد : 30 ) , واتە : ئەی موحەممەد گەر بمانەوێت نیشانی تۆمان دەدان و دەیانت ناسیەوە بە هۆی چەند نیشانەیەك لە دەم وچاویاندا و بێگومان دەشیان ناسیتەوە بەهۆی دەم بادانەكانیانەوە (ئەو قسانەی دێت بەدەمیاندا) وخوای گەورەش بەكارەكانی ئێوە زانایە و پاداشتان دەداتەوەلەسەری .
ئێمەش بە پشتیوانی خوای گەورە بە گوێرەی توانا هەوڵ دەدەین لە زنجیرە باسێكدا كۆمەڵێك لەو چەواشەكارییانە بخەینە بەر دەستی خوێنەران و وەڵامی گونجاو لە ئایەتەكانی قورئان و فەرموودەی صەحیحی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بهێنینەوە بۆهەڵوەشاندنەوەی شوبوهاتەكانیان .
لە خوای گەورە داواكاریین كە یارمەتی دەرمان بێت لەكارەكەمانداو بمانخاتە خزمەت سەرخستنی ئایین و شەریعەتەكەی خۆیەوە ....




دواین بابەتەکان

دواین کتێب

نامه‌یه‌كى كراوه‌ بۆ ئه‌بوبه‌كر كاروانى به‌ڵێ سه‌له‌فیه‌كان نامۆن ، به‌ڵام ؟! داگرتن

دەنگ
حوکمی گاڵتەکردن بەخوا و بەئیسلام


داگرتن

هەموو دەنگەکان 



میوانانی سەرهێڵ : ٢               میوانانی ئەمڕۆ : ١٧               کۆی سەردان : ٥٩١٧٧