دواین بابەتەکان

وه‌ڵامى شوبهه‌ى قورئانييه‌كان ... ئەڵقەی سێيه‌م
نووسەر: مامۆستا سۆران ڕەفیق سەردان: ٢٦٤

وه‌ڵامي شوبهه‌ي قورئانييه‌كان ... ئەڵقەی سێيه‌م
( ئەگەر سوننەت بەشێك بوایە لە ئایین ئەوا پێغەمبەری خوا صلى الله عليه‌ وسلم پەیڕوێكی بۆ پاراستنی دادەنا وەك ئەوەی بۆ قورئانی داناوە ) !!!

وەڵام : ئەوانەی ئەم شوبهەیە دێننەوە زۆر جار باسی ئەوەش دەكەن كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بە پێچەوانەی ئەو هەوڵانەی بۆ پاراستنی قورئانی داوە لە بابەتی فەرموودەدا ڕێگریی كردووە لە نووسینەوەی فەرموودە , ئەمەش یەكێكی ترە لەو درۆ شاخدارانەی كە زۆرێك لە نەیارانی ئایین هەمیشە دەیڵێنەوە , لە كاتێكدا كە بە شێوەیەكی گشتیی ئەو فەرموودانەی كە دەربارەی نووسینەوە و نەنووسینەوەی فەرموودە هاتوون دەكرێن بە دووبەشەوە كە :

بەشی یەكەمیان : ئەو فەرموودەیەیە كە ئەبووسەعیدی خودری ره‌زاي خواي لێبێت دەیگێڕێتەوە لەپێغەمبەری خوا صلى الله عليه‌ وسلم كەفەرموویەتی : (( لا تكتبوا عني , ومن كتب عني غیر القران فلیمحه ... الحدیث )) .
بەشی دووەمیان : كۆمەڵێك فەرموودەن كە هەموویان بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەڵگەن لەسەر ئەوەی كە فەرموودە هەر لەسەردەمی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه‌ وسلم خۆیدا نووسراوەتەوە و لەوانەش فەرموودەكەی عەبدوڵای كوڕی عەمرە ره‌زاي خواي لێبێت كە دەفەرموێت پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئاماژەی بۆدەمی خۆی كردو پێی فەرمووم : (( اكْتُبْ فوالذي نَفْسِی بِێدِهِ مَا ێخْرُجُ مِنْهُ إِلاَّ حَقٌّ )) ، واتە : بنووسە ! سوێند بەوەی گیانی منی بەدەستە ئەوەی حەق نەبێت لێی نایەتە دەرەوە , هەروەها ئەو وتارەی كەپێغەمبەری خوا صلى الله علية وسلم لە فەتحی مەككەدا بۆ موسوڵمانانی دا ئەوەبوو هاوەڵێك داوای كرد بۆی بنووسنەوە و پێغەمبەری خواش صلى الله علية وسلم فەرمانی كرد كە وتارەكەی بۆ بنووسنەوەو فەرمووی : (( اكتبوا لأبي شاه )) ، واتە : بۆ ئەبوو شای بنووسنەوە , بۆ نەهێشتنی جیاوازیی وڕاجیایی لە نێوان ئەو فەرموودانەشدا دوو ڕێگە هەیە كە ئەهلی عیلم باسیان كردووە و لە هەردووبارەكەشدا دەردەكەوێت كە دەرەنجام ڕێگەدانە بە نووسینةوةى فه‌رمووده‌ و ئەو دووڕێگەیەش :
1 - كۆكردنەوە ( الجمع ) : ئیمامی بەیهەقی دەڵێت : پێدەچێت گەر خوا بیەوێت ( پێغەمبەر صلى الله عليه‌ وسلم ) ڕێگەی دابێت ( فەرموودەی ) لێ بنووسنەوە بۆ ئەو كەسانەی كە ترسی لەبیر چوونەوەیان لەسەرە و ڕێگریی كردووە لەو كەسانەی كه‌ متمانەی بە لەبەركردنیان هەبووە , یان ڕێگریی كردوە لەوەی كە ترسی تێكەڵ بوونی لێ هەبووە و ڕێگەی بەوانە داوە كە لەوەدا لێیان نەترساوە . كتێبی ( المدخل الی سنن الكبری 2/223 ) .
2 - نەسخ بوونەوە : ئەوەش بریتییە لەوەی كە فەرموودەكانی ڕێگەدان بە نووسینەوە لەدواترن بە بەراورد بە فەرموودەكانی ڕێگریی كردن لێی و بەمەش فەرموودەكانی ڕێگەدان بە نووسینەوە ناسیخن بۆ ئەوانی تر , ئەمەش بۆچوونی ئیبن وشاهین وكۆمەڵێكی ترە , ( ناسخ الحدیث ومنسوخه /472 ) .
وە سەبارەت بە هەوڵدانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بۆ پاراستنی فەرموودە لە لایەن هاوەڵانەوە و گواستنەوەی لەوانەوە بۆ دوای خۆیان ونەوە دوای نەوە بیگەیەنن , ئەوا فەرموودەی زۆر هەن كە بەڵگەن لەسەر ئەم بابەتە و لەوانەش :
1 / فەرموودەیەكی درێژە كە لە بوخارییدا هاتووە وتێیداهاتووە : (( لِیُبَلِّغ الشَّاهِدُ الْغَائِبَ فَإِنَّ الشَّاهِدَ عَسَی أَنْ یُبَلِّغَ مَنْ هُو أَوْعَی له مِنْهُ )) ، واتە : با ئەوەی ئامادەیەو گوێی لێیە بیگەیەنێتە ئەوەی كە ئامادەنییە چونكە پێدەچێت ئەوەی ئامادەبێت بیگەیەنێتە یەكێك لەو زیاتر لێی تێبگات .(بخاری ح/67) .
2 / لە فەرموودەیەكی تردا هاتووە كە یەساری ( مولی ) سەرماڵی ئیبن وعومەردەگێڕێتەوە كە دوای فەجر ئیبن وعومەر بینیویەتی كە نوێژی كردووە بۆیە پێی فەرمووە ئەی یەسار پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم هاتە لامان و ئیمەی بینی ئەم نوێژەمان دەكرد بۆیە پێی فەرمووین : (( لِیُبَلِّغْ شَاهِدُكُمْ غَائِبَكُمْ لا تُصَلُّوا بَعْدَ الْفَجْر إِلاَّ سَجْدَتَیْنِ )) ، واته‌ : ئەوانەتان كەئامادەن با ڕایبگەیەنن بەوانەتان كە ئامادەنین كەوا دوای دەركەوتنی فەجر جگە لە دووڕكات نوێژ نوێژی تر مەكەن .
3 / ئەو فەرموودەیەی كە ئەلبانی بەرەحمەت بێت بەصەحیحی داناوە تێدا هاتووە : (( نَضَّرَ اللَّهُ امْرَأً سَمِعَ مِنَّا حَدِيثًا فَحَفِظَهُ حَتَّى يُبَلِّغَهُ فَرُبَّ حَامِلِ فِقْهٍ إِلَى مَنْ هُوَ أَفْقَهُ مِنْهُ وَرُبَّ حَامِلِ فِقْهٍ لَيْسَ بِفَقِيهٍ )) (ابی داود /3662) واتە خوای گەورە ئەوكەسە دەمو چاو ڕۆشن بكات كە فەرموودەیەكمان لێ دەبیستێت و لەبەری دەكات تا دەیگەیەنێت (بەكەسێكی تر)بۆیە پێدەچێت كەسیك هەڵگری زانستێك بێت بۆ كەسێك كە لەو تێگەیشتووتر بێت لێی وە پێدەچێ كەسێك هەڵگری زانست بێت و تێگەیشتوو نەبێت .
بۆیە ئەم فەرموودانە و دەیان نموونەی دیكە ئەوە دەردەخەن كە هەر بە دەقی فەرموودە هاتووە كە پێویستە فەرموودە بپارێزرێت ونەوە لە دوای نەوە بگوازرێتەوە و ئەمەش ئەو شوبهەیە بەتاڵ دەكاتەوە .




دواین بابەتەکان

دواین کتێب

نامه‌یه‌كى كراوه‌ بۆ ئه‌بوبه‌كر كاروانى به‌ڵێ سه‌له‌فیه‌كان نامۆن ، به‌ڵام ؟! داگرتن

دەنگ
حوکمی گاڵتەکردن بەخوا و بەئیسلام


داگرتن

هەموو دەنگەکان 



میوانانی سەرهێڵ : ٢               میوانانی ئەمڕۆ : ١٧               کۆی سەردان : ٥٩١٨٢