دواین بابەتەکان

ئیسلام و شمشێر
نووسەر: إدریس محمود سەردان: ٥٣٥

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمدُ لله ربِّ العالمين ، والصلاة والسلام على مَن أرسله اللهُ رحمةً للعالمين ، وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدِّين ، أمَّا بعد :

لە مێژووی هاتنی ئیسلامەوە تاوەكو ئێستا نەیارەكانی هەموو ڕێگا و هۆكارێكیان گرتووەتە بەر بۆ دژایەتیكردنی و كپكردنەوەی و دروستكردنی گومان لە دڵی هەڵگرانی ، یەكێك لەو گومانە پووچانەش كە لە كۆنەوە دووبارە دەكرێتەوە بریتیە لەوەی دەڵێن : ئیسلام بە زەبری شمشێر سەپێنراوە بەسەر خەڵكیدا و بەویستی خۆیان نەبوون بە موسڵمان ، بە ڕاستی هەركەس كەمێك تێگەیشتوو بێت و لە مێژوودا شارەزاییەكی كەمیشی هەبێت با موسڵمانیش نەبێت ناڕەوایەتی ئەم وتەیەی لا ئاشكرایە هەروەكو ڕۆژهەڵاتناس ( تۆماس كارلیل ) دەڵێت :
( ئەو كەسەی پێ‌ی وایە ئیسلام بە شمشێر بڵاوبووەتەوە وەكو ئەو كەسە وایە كە دەڵێت : پیاوێك شمشێرێكی هەڵگرتووە و چووە بۆ لای دوژمنەكانی بۆ ترساندنیان بۆ ئەوەی وایان لێبكات ئەو بیروباوەڕە وەربگرن كە ئەم لەسەریەتی ئەوانیش لە ترسان چوونەتە سەر بیروباوەڕی ئەو پیاوە و لەسەری جێگیربوون و پاشان شمشێریان هەڵگرتووە لەگەڵا ئەو پیاوە و جەنگاون دژی كەسانی تریش بۆ ئەوەی بێنە سەر بیروباوەڕی ئەو پیاوە ) !
كەواتە : چۆن ئەو نموونەیە لەگەڵا عەقڵ و واقعیشدا ناگونجێت ئاوهاش نەگونجاوە بوترێت موسڵمانان بە زۆر چوونەتە وڵاتی بێباوەڕان و بەزۆر كردوونیان بە موسڵمان و پاشانیش لەگەڵا خۆیان بردوویانن بۆ جەنگان دژی وڵاتانی تر و پاشانیش لەسەر ئەم بیروباوەڕە ماونەتەوە تاوەكو مردن !
موسڵمانان كاتێك جەنگی ڕزگاركردنی وڵاتانیان كرد وە نەبێت دژی وڵاتانێكی ئازادیخواز و دادپەروەر جەنگابن بەڵكو دژی دوو ئیپراتۆریەتی ستەمكار جەنگاون كە گەلانی جیهانیان بە كۆیلە كردبو وە ماڵا و سامانیان بە تاڵان بردبوون ، موسڵمانان ئامانجیان بوو كە پەیامی هەق و ڕاستی بە خەڵكی چەوساوەی ئەو وڵاتانە بگەیەنن ، و لە ژێر ستەم و ئەشكەنجە ڕزگاریان بكەن بەڵام كاربەدەستانی ستەمكاری ئەو وڵاتانە ڕێگربوون لە گەیاندنی پەیامی هەق و ڕاستی ئەمەش هۆكاری دروست بوونی شەڕ بوو لە نێوان موسڵمانان و بێباوەڕان ، وە خەڵكی ئەو وڵاتانەش كە موسڵمانان ڕزگاریان كردبوون شاهیدی ڕاستی ئەم وتانەن .
بۆ نمونە ئەگەر سەیری ئاماری ڕێژەی موسڵمانان بكەین لە وڵاتێكی وەكو میسر ئەوا هەقیقەتمان زیاتر بۆ ڕوون دەبێتەوە :
لە دوای 100 ساڵا لە ئازادكرنی میسر ڕێژەی موسڵمانان 5% بووە .
لە دوای 200 ساڵ ڕێژەكە بووە بە 25% .
لە دوای 450 ساڵ ڕێژەكە بووە بە 75% .
لە دوای 1400 ساڵا ڕێژەكە بووە بە 94% .
ئەم هێواش بڵاوبوونەوەی موسڵمانیەتیە لە میسر بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە خەڵكەكە بەویستی خۆیان ئیسلامیان قبوڵا كردووە و زۆریان لەسەر نەبووە .
ئاینی پڕ لە بەزەیی ئیسلام بانگەواز بۆ دادگەری و ئاشتی دەكات نەك بۆ ترساندن و تۆقاندن كە دوژمنانی ئیسلام وا وێنای دەكەن ، ئەگەر هەموو ئەوانە بژمێرین كە لەشەڕەكانی پێغەمبەری خوا ـ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ـ لەگەڵا بێباوەڕاندا كوژراون دەگاتە ( 1100 ) كەس كە ( 800 ) یان بێباوەڕ و ( 300 ) یان موسڵمان بوون .
خاڵێكی تر كە دوژمنانی ئاین بە زۆرلێكردن دایدەنێن بریتیە لە سەرانە ( الجزیە ) بۆیە دەمەوێت بە كورتی تیشك بخەمە سەر ئەو بابەتە :
جیزیە ڕێژەیەك پارە یان ماڵی دیاریكراوە لە ئەهلی كیتاب ( گاور و جولەكە ) وەردەگیرێت لەو كەسانەیان كە توانادارن و لە بەرژەوەندی گشتیدا بەكاردەهێنرێت وەكو چاككردنی ڕێگا و بان و پارێزگاری وڵات و چاودێری پەككەوتەكان و ... هتد وە جیزیە ئاسانتر و سوكترە لەو زەكاتەی كە لەسەر موسڵمانانە و بۆ ڕاكێشانی دڵی بێباوەڕانە بۆ ئیسلام نەك زۆر لێكردیان .
خوای گەورە هیدایەتی هەموو لایەكمان بدات بۆ تێگەیشتن لە ئاین و كارپێكردنی .
تێبینی / لە نوسینی ئەم بابەتەدا سوود لە بابەتی ( الإسلام والسیف )ی دوكتۆر ( جمال الحسینی ) وەرگیراوە .

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين




دواین بابەتەکان

دواین کتێب

نامه‌یه‌كى كراوه‌ بۆ ئه‌بوبه‌كر كاروانى به‌ڵێ سه‌له‌فیه‌كان نامۆن ، به‌ڵام ؟! داگرتن

دەنگ
حوکمی گاڵتەکردن بەخوا و بەئیسلام


داگرتن

هەموو دەنگەکان 



میوانانی سەرهێڵ : ٢               میوانانی ئەمڕۆ : ١٩               کۆی سەردان : ٥٩١٨٨