دواین بابەتەکان

چاكەى مانگى موحەڕەم وبیدعەكانى
نووسەر: مامۆستا عدنان بارام سەردان: ٣٧٣
إن الحمد لله نحمده ونستعينه، ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضل له، ومن يضلل فلا هادي له، وأشهد أن لا إله إلا الله [ وحده لا شريك له ] ، وأشهد أنّ محمداً عبده ورسوله... أما بعد: 
بە پشتیوانى خواى پەروەردگار لەم كورتە باسەدا هەوڵدەدرێت هەندێك لەو فەرموودانە بخرێتە ڕوو كە سەبارەت بە چاكەى مانگى موحەڕەم هاتوون، و پاشان هەندێك لەو حوكمانەى كە لێیانەوە وەردەگیرێت، و بەدواى ئەوەشدا ئاماژە دان بە هەندێك لەو بیدعانەى كە لەم مانگەدا بڵاوبوونەتەوە، بە هۆى دەمارگیرى و نەزانینەوە بە ناو موسڵمانادا، لەو فەرموودانەش: 
1 ـ لە (أبو هريرة) (رضي الله عنه) دەگێڕنەوە كە فەرموویەتى: پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتى: 
" أفضل الصيام بعد رمضان، شهر الله المحرم... " 
(رواه الإمام أحمد في مسنده (2/ 303)، و رواه مسلم في صحيحه (3/821) كتاب الصيام، حديث رقم: 1163، و رواه أبو داود في سننه (2/ 811) كتاب الصوم، حديث رقم: 2429، و رواه الترمذي في سننه مختصراً (2/12) أبواب الصوم، حديث رقم: 737، و قال: حديث حسن، و رواه النسائي في سننه (3/206، 207) باب قيام الليل، و رواه ابن ماجه في سننه (1/554) كتاب الصيام، حديث رقم: 1742).
واتە: باشترینى ڕۆژووەكان دواى ڕۆژووى ڕەمەزان ڕۆژووى مانگى موحەڕەمە.
2 ـ وە لە (ابن عباس) (رضي الله عنه) دەگێڕنەوە كە فەرموویەتى: 
پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) كۆچى كرد بۆ مەدینە بینى گاورەكان (الیهود) عاشورا بە ڕۆژوو دەبن، ئەویش فەرمووى: " ما هذا ؟ " ئەمانە بۆچى بە ڕۆژوو دەبن ؟ پێیان فەرموو: ئەمە ڕۆژێكى پیرۆزە، ئەمە ئەو ڕۆژەیە كە خواى پەروەردگار بەنى ئیسرائیلى لە دەستى دووژمنەكەیان ڕزگار كرد، پێغەمبەر (موسى) ش تیدا بە ڕۆژوو بووە، ئەویش فەرمووى: " فأنا أحق بموسى منكم، فصامه وأمر بصيامه "، واتە: من لە پێشترم لە ئێوە بە موسى، بۆیە بە ڕۆژوو بوو تیایدا، فرمانیشى كرد بە ڕۆژوو گرتنى. (متفق عليه: رواه البخاري في صحيحه مع فتح الباري (4/244) كتاب الصوم، حديث رقم: 2004، واللفظ له، و رواه مسلم في صحيحه (2/795) كتاب الصيام، حديث رقم:1130).
3 ـ هەروەها لە (ابن عباس) (رضي الله عنه) دەگێڕنەوە كە فەرموویەتى : " مَا رَأَيْتُ النَّبِىَّ (صلى الله عليه وسلم) يَتَحَرَّى صِيَامَ يَوْمٍ فَضَّلَهُ عَلَى غَيْڕهِ، إِلاَّ هَذَا الْيَوْمَ يَوْمَ عَاشُورَاءَ وَهَذَا الشَّهْرَ. يَعْنِى شَهْرَ رَمَضَانَ " واتە: نەمبینیوە پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) بەدواى ڕۆژێكدا گەڕابێت بۆ ڕۆژوو گرتنى ـ كە بە پێشترى دانابێت لە ڕۆژەكانى تر ـ ئەم ڕۆژە نەبێت ـ كە ڕءژى عاشورایە ـ و ئەم مانگە، كە مانگى ڕەمەزانە. (رواه البخاري في صحيحه مع فتح الباري (4/245) كتاب الصوم، حديث رقم: 2006، و رواه مسلم في صحيحه (2/797) كتاب الصيام، حديث رقم: 1132).
4 ـ وە لە (أبو قتادة‌) (رضي الله عنه) دەگێڕنەوە كە فەرموویەتى: پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتى: "...، وصيام يوم عاشوراء أحتسب على الله أن يكفِّر السنة التي قبله " واتە: وە ڕۆژووى ڕۆژى عاشوراش داواكارم لە لاى خواى پەروەردگار تاوانى ساڵكى پێش خۆى بسڕێتەوە. (رواه أحمد في مسنده (5/ 296، 297)، و رواه مسلم في صحيحه (3/818، 819) كتاب الصيام، حديث رقم: 1163، و رواه أبو داود في سننه (3/ 818، 819) كتاب الصيام، حديث رقم: 3435)، و رواه الترمذي في سننه مختصراً (3/136) أبواب الصوم، حديث رقم: 749، و رواه ابن خزيمة في صحيحه (3/ 288) أبواب صوم التطوع، حديث رقم: 2087).
5 ـ هەروەها لە (ابن عباس) (رضي الله عنه) دەگێڕنەوە كە فەرموویەتى: 
" ئەو كاتەە كە پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) ڕۆژى كە ڕۆژووى عاشوراى گرت، و فرمانى كرد بە ڕۆژوو گرتنى، پێیان ووت: ئەى پێغەمبەرى خوا ! ئەمە ڕۆژێكە گاور و خاچ پەرستان بە گەورەى دادەنەن، پێغەمبەرى خواش (صلى الله علیه وسلم) فەرمووى: " فإذا كان العام المقبل، إن شاء الله، صمنا اليوم التاسع "، ئەگەر ساڵى داهاتوو دا بێت، ڕۆژى نۆیەمیش بە ڕۆژوو دەبین. ڕاوى دەڵێت: ساڵى داهاتوو بەسەردا نەهات پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) كۆچى دواى كرد. وە لە ڕیوایەتێكى تردا هاتووە: " لئن بقيت إلى قابل لأصومن التاسع " (رواه الإمام أحمد في مسنده (1/ 236)، و رواه مسلم في صحيحه (2/797، 798) كتاب الصيام، حديث رقم: 1134، و رواه أبو داود في سننه (2/818، 819) كتاب الصوم، حديث رقم: 2445، و رواه ابن ماجه في سننه (1/552) كتاب الصيام، حديث: 1736).
لە كۆى ئەم فەرموودانە ئەوەمان بۆ ئاشكرا دەبێت كە:
 گرتنى ڕۆژوو لەم مانگەدا بە گشتى سوننەتە، و بە باشترین ڕۆژووش دادەنرێت لە نێو مانگەكانى ترى ساڵ جگە لە مانگى ڕەمەزان نەبێت، بە تایبەت ڕۆژى دەیەمى كە پێی دەووترێت عاشورا، پێغەمبەرى خواش لە ڕۆژانى تر زیاتر بەدوایدا گەڕاوە، و خێرەكەشى سڕینەوەى تاوانى ساڵێكى پێش خۆیەتى، نۆیەمیشى لە گەڵدا دەگیرێت بۆ پێچەوانە بوونەوەى گاور و خاچ پەرستان، حیكمەت و بۆنەى بە ڕۆژوو بوون تێدا بریتیە لە ڕزگار كردنى خواى پەروەردگار بۆ بەنى ئیسرائیل لە دەستى دووژمنەكەیان كە فیرعەونى سەكەش و دارو دەستەكەی بوون.
[لەو بیدعانەش كە لەم مانگەدا داهێنراوون] 
[كردنى ئەم مانگە ـ بە تایبەت رِۆژى عاشورا ـ بە مانگ و رِۆژى خەمبارى لە لایەن شیعەكانەوە ] :
* لەو بیدعە و تازەگەریانەى كە داهێنراون لەم مانگەدا: ڕێگرتن لە خۆ ڕازاندنەوە شەرعیەكان لەم مانگەدا، بۆیە دەبینین ئافرەتان واز لە خۆڕازاندنەوەكانیان دێنن وەكو چاو ڕەشتن، و خەنەدان، و جل و پۆشاكى جوان... هتد، و ئافرەتان بگرە پیاوانیش جلى ڕەش لە بەر دەكەن !!!
* هەندێك لە خەڵك واز لە خواردنى گۆشت ئەهێنن لەم مانگەدا !!!!
* گرێبەندى ژنخوازى (عقد الزواج) و نان دانى شایش (الوليمة‌) لەم مانگەدا بەحەرام دا دەنرێت !!! و تازە بووكیش لە مێردەكەى قەدەغە دەكرێت با كاتێكى كەمیش بە سەر گواستنەوەكەیدا ڕۆشتبێت !!!
* كۆڕى ماتەمینى و تەعزیە و لە ڕوومەت دان، و لە سینە دان، و یەخە دادڕین شیوەن كردن زۆر زۆر دەبێت !!!
* بەیداخ و پەرچەمى ڕەنگاو نووسراوى شركى تێیدا زۆر دەبێت. 
* ئەو منداڵەش كە لەم مانگەدا لە دایك ببێت بە شووم و نەنگ بەخت خراپ دادەنرێت !! 
پێشەوا و شێخى پایە بەرزى ئیسلام (ابن تيمية‌) فەرموویەتى : ((وصار الشيطان بسبب قتل الحسين (رضي الله عنه) يحدث للناس بدعتين: بدعة الحزن والنوح يوم عاشوراء، من اللطم والصراخ، والبكاء، والعطش، وإنشاء المراثي، وما يفضي إلى ذلك من سبّ السلف ولعنهم، وإدخال من لا ذنب له مع ذوي الذنوب، حتى يسب السابقون الأولون، وتقرأ أخبار مصرعه التي كثير منها كذب، وكان قصد من سن ذلك، فتح باب الفتنة والفرقة بين الأمة، فإن هذا ليس واجباً ولا مستحباً باتفاق المسلمين، بل إحداث الجزع و النياحة للمصائب القديمة، من أعظم ما حرمه الله ورسوله (صلى الله عليه وسلم))). (يراجع: منهاج السنة النبوية: 2 / 322، 323).
واتە: شەیتانیش بەهۆى كوشتنى (حسین) ەوە (رضي الله عنه) دوو بیدعەى لە ناو خەڵكدا هێنا كایەوە: بیدعەى غەمبارى و شیوەن كردن لە ڕۆژى عاشورادا، لە لە ڕوومەت دان، و هات و هاوار كردن، و گریان، و خۆتینوو كردن، و سازدانى كۆڕى ماتەمینى، و ئەوەش كە بە هۆى ئەوەوە دەبێت لە قسەكردن بە سەلەف و لەعنەت لێكردن، و تەنانەت ئەوانەش كە هیچ تاوانیان نیە لەو كارەدا لە گەڵ تاوانبارات تێكەڵ دەكرێن، تاكو دەگاتە قسەكردن و جنێو دان بە هاوەڵە پێشینەكانى ئەم ئوممەتە، و چەندەها هەواڵ بڵاودەكێتەوە كە زۆرى درۆیە، نیتى ئەوانەش كە دایانهێناوە نانەوەى فیتنە و دووبەرەكیە لە نێو ئوممەتى ئیسلامیدا، ئەمانەى كە دەكرێن نە واجبن و نەش سوننەتن بە یەك دەنگى موسڵمانان، بەڵكو دروست كردن و ئەنجامدانى ئەو جۆرە ناڕەزاى دەربڕین، و شیوەن كردنە بۆ موسیبەتى كۆن لە گەورەترینى ئەو شتانەیە كە خواى پەروەردگار و پێغەمبەرەكەى (صلى الله علیه وسلم) قەدەغە و حەرامى كردوون. 
[كردنى ئەم مانگە ـ بە تایبەت رِۆژى عاشورا ـ بە مانگ و رِۆژى خۆشى لە لایەن نەواصيبەكانەوە] :
لە باسى پێشوودا باسى هەندێك بیدعە كرا كە لە لایەن شیعەكانەوە داهێنراون، لێرەشدا باسى ئەو بیدعانە دەكەین دەكرێت كە لە لایەن نەواصيبە گومڕاكانەوە لە دژى شیعەكاندا داهێنراوون، لەوانەش: كردنى ئەم مانگە بە مانگى خۆشى و دەربڕینى شادى !!! چەندەها ووتە و هۆنراوەیان لە دەربڕینى خۆشیدا نووسیوەتەوە لەم مانگەدا، بۆیە دەبینین چاو ڕەشتن، و خەنەكردن، و فراونكردنى نەفەقە لە سەر ماڵ و منداڵیان، و لێنانى خواردنى زۆر هەروەكو چۆن لە بۆنە و چەژنەكاندا ئەنجام دەدرێت !!! ئەو ناصيبانە ڕۆژى عاشورا بە جەژن دەزانن هەروەكو هەموو جەژنەكانى تر !! (يراجع: مجموع فتاوى شيخ الإسلام ابن تيمية: 309، 310).
پێشەوا و شێخى پایە بەرزى ئیسلام (ابن تیمیە) فەرموویەتى: وكانت الكوفة بها قوم من الشيعة المنتصرين للحسين (رضي الله عنه)،...، وقوم من الناصبة المبغضين لعلي (رضي الله عنه) وأولاده،...، فأحدث أولئك الحزن، وأحدث هؤلاء السرور، و هذه بدعة أصلها من المتعصبين بالباطل على الحسين (رضي الله عنه)، وتلك بدعة أصلها من المتعصبين بالباطل له، وكل بدعة ضلالة، ولم يستحب أحد من الأئمة الأربعة وغيرهم لا هذا ولا هذا، ولا في شيء من استحباب ذلك حجَّة شرعية (يراجع: منهاج السنة النبوية: 3 / 323).
واتە: لە شارى كوفەدا كۆمەڵك هەبوون سەرخەر و پشتیوانى (حسین) بوون (رضي الله عنه)، كۆمەڵێكیش هەبوون لەوانەى كە ڕقیان لە (علی) (رضي الله عنه) و كوڕەكانى بوو !!! بۆیە ئەوانەیان خەمبارى و ماتەمیان داهێنا، و ئەمانەش دڵخۆشى و شادومانى، كە ئەمەیان بیدعەى ئەو كەسانەیە كە بە ناحەق ڕقیان لە (حسین) ە (رضي الله عنه)، و ئەوەشیان بیدعەیەكە لە لایەن ئەوانەوە داهێنراوە كە دەمارگیرى ناڕەوایان هەیە بۆى !!! هەموو بیدعەیەكیش گومڕاییە، و ئەوەش بزانە كە هیچ یەكێك لە چوار پێشەواكەى ئیسلام نە ئەمە و نە ئەوەشیان بە سوننەت دا نەناوە، و هیچ بەڵگەیەكیش نیە لە سەر سوننەتى هیچ شتێك لەوانەى كە باس دەكرێن.
 
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
8 ى / موحەڕەم / 1429 ك
مامۆستا عدنان بارام 



دواین بابەتەکان

دواین کتێب

نامه‌یه‌كى كراوه‌ بۆ ئه‌بوبه‌كر كاروانى به‌ڵێ سه‌له‌فیه‌كان نامۆن ، به‌ڵام ؟! داگرتن

دەنگ
حوکمی گاڵتەکردن بەخوا و بەئیسلام


داگرتن

هەموو دەنگەکان 



میوانانی سەرهێڵ : ٢               میوانانی ئەمڕۆ : ٧٠               کۆی سەردان : ٩٦٠٩٣