هه‌ر له‌ساته‌وه‌ختی ده‌ركه‌وتنی فیتنه كۆمه‌ڵێك گروپی لاڕی له‌ناو ئوممه‌تی ئیسلامدا دروست بوون ، یه‌ك له‌و گروپانه گروپی مورجیئه بوو ، لێره‌دا به‌پشتیوانی خودا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌كورت و پوختی باسی ئه‌و گروپه بیروڕاكانیان بكه‌ین .
مورجیئه له‌ڕووی زمانه‌وانیه‌وه : وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه ، واتاكه‌ی له‌زمانی كوردیدا به‌مانای دواخستن و پاشخستن دێت .
له‌ڕووی زاراوه‌ی شه‌رعیه‌وه : به‌و واتایه دێت كه كار‌و كرده‌وه دوا ده‌خه‌ن له‌ئیمان ، به‌و واتایه‌ی كه ده‌ڵێن ( كرده‌وه به‌شێك نیه له‌ئیمان ) .
سه‌ره‌تای دروستبوونیان :
زانایان ڕای جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر سه‌ره‌تای دروستبوونی ، بەڵام زۆرێك پێیان وایه كه له‌دوای فیتنه‌كه‌ی ( ابن الأشعث ) دروست بوون ، كه ده‌كاته ساڵی ( 83 ) ی كۆچی ، ئه‌میش ڕای قه‌تاده‌یه ، هه‌روه‌كو له ( " السنة " لعبد الله بن أحمد (1/ 319) ئاماژه‌ی پێكراوه .
دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م گروپه یاخود خاوه‌ن یه‌كه‌م ڕا له‌م گروپه :
زانایان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه یه‌كه‌م كه‌س فكره‌و بۆچوونی ئیرجائی هه‌بێت ( ذر بن عبد الله ألمرهبي الهمداني ) ه ، كه له‌پێش ساڵی ( 100 ك ) وه‌فاتی كردووه ، وه هه‌ندێكیش ( حماد ابن ابي سليمان ) كه مامۆستای ( ئیمامی ئه‌بی حه‌نیفه ) یه‌و له‌ساڵی ( 120 ك ) وه‌فاتیكردووه ، بهگهشهپێدهر و بڵاوه‌پێكه‌ری فكره‌كه ده‌زانن .
هۆكاری دروست بوونیان :
له‌و ساته‌وه‌خته‌دا بیروڕای خه‌واریج ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندبوو ، وه خه‌ڵكیان به‌زۆری به‌كافر داده‌نا ته‌نها له‌سه‌ر گوناهكردن و ئه‌نجامدانی تاوانه گه‌وره‌كان و سووربوون له‌سه‌ر تاوان ، ئه‌مانیش له‌دژی بیروڕای خه‌واریج باوه‌ڕیان وابوو كه‌سێك ئیمانی هێنابێت هیچ شتێك زیان بهئیمانهكهی ناگه‌یه‌نێت و پێی كافر نابێت ، چونكه به‌بیروباوه‌ڕی ئه‌مان ئیمان ته‌نها تهصدیقه و له‌دڵدایه ، ئیتر كاروكرده‌وه‌ی لاشه به‌شێك نیه له‌ئیمان و زیانی پێناگه‌یه‌نێت .
بیروڕاكانیان :
مورجیئه به‌هه‌موو جۆر‌و به‌شه‌كانیه‌وه كۆمه‌ڵێك بیروڕایان هه‌یه ، كه دژ به‌بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه‌ته و دژ به ده‌قی ئایه‌ته‌كانی قورئان و فه‌رمووده صه‌حیحه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خودایه صلى الله علیه وسلم ، له‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی كه مورجیئه هه‌یه‌تی :
یه‌كه‌م : كرده‌وه به‌شێك نیه له‌ئیمان ، چونكه لای مورجیئه ئیمان ته‌نها تهێدیق و به‌ڕاست دانانه .
دووه‌م : ئیمان نه‌زیاد ده‌كات و نه‌ش كه‌م ده‌كات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لای مورجیئه ئیمان یه‌ك شته و به‌ش به‌شی نیه .
سێهه‌م : ئیستسنا ههڵاوێردهكردن لهئیماندا نیه ، وه ناكرێت به‌نده بڵێت من ئیماندارم إن شا‌ء الله .
جۆره‌كانی مورجیئه :
یه‌كه‌م : جه‌همییه :
ناوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ( جه‌همی كوڕی صه‌فوان ) كه له‌ساڵی ( 128 ك ) كوژراوه ، ئه‌م گروپه بیروڕایان وایه : ئیمان ته‌نها ناسینه ( الإيمان : هو المعرفة فقط ) . وه به‌م گروپه‌ش ده‌وترێ ( غولاتی مورجيئة ) .
دووه‌م : كه‌رامیه‌كان :
ناوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ( ابن الكرام ) كه له‌ساڵی ( 255 ك ) وه‌فاتیكردووه ، ئه‌م گروپه بیروڕایان وایه كه : ئیمان ته‌نها بریتی یه له ده‌ربڕین به‌زمان ( الإيمان : هو قول اللسان فقط ) .
سێهه‌م : مورجیئه‌ی فوقه‌ها :
بیروڕای ئه‌م گروپه‌ش ده‌درێته پاڵ ( حماد ابن ابي سليمان ) كه مامۆستای ئیمامی ( ئه‌بی حه‌نیفه‌یه ) و له‌ساڵی ( 120 ك ) وه‌فاتیكردووه ، بیروڕای ئه‌م گروپه‌ش ئه‌وه‌یه كه : ئیمان بریتی یه له به‌ڕاست دانانی دڵ و ده‌ربڕینی به‌زمان ( الإيمان : هو اعتقاد بالقلب ونطق باللسان )
. وه كرده‌وه‌ش لای ئه‌مان به‌شێك نیه له‌ئیمان .
وصلى اللهم وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحيه وسلم
ئاماده‌كردنی : باوكی موسلیمه (م.هیوا زیره‌ك) .