دواین بابەتەکان

حوكمی دایك وباوكی پێغەمبەر صَلَّی اللَّـهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لە دواڕۆژدا
نووسەر: مامۆستا هیوا زیرەک سەردان: ٦٥١

شوبهەیەك هەمیشە خەڵكانێك بڵاوی دەكەنەوە و برەوی پێدەدەن ، ئەویش ئەوەی دایك و باوكی پێغەمبەری خودا  صَلَّی اللَّـهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لەكوێن ؟ ، بۆیە پێویستە بە بەڵگە وەڵام بدرێنەوە و ڕونبكرێتەوە بۆ خەڵكی تاوەكو بەهەڵەدا نەچن و شوێن قسە و قسەڵۆك نەكەون ، كە كەسانێك بەجوڵاندنی سۆز و عاتیفە خەڵكی چەواشە دەكەن و ڕاستی وهەقیقەت دەشارنەوە .
( أبو هريرة ) رَضِيَ اللَّـهُ عَنْهُ دەفەرموێت : پێغەمبەری خودا  صَلَّی اللَّـهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ  فەرموویەتی : (( اسْتَأْذَنْتُ رَبِّي أَنْ أَسْتَغْفِرَ لأُمِّي فَلَمْ يَأْذَنْ لِي ، وَاسْتَأْذَنْتُهُ أَنْ أَزُورَ قَبْرَهَا فَأَذِنَ لِي )) ( رواه مسلم ، برقم : 976 ) .
واتە : ئیزنم خواست لەپەروەردگارم تاوەكو داوای لێخۆشبوون بكەم بۆ دایكم ، بەڵام خوای گەورە ئیزنی نەدام ، وە ئیزنم خواست تاوەكو سەردانی قەبرەكەی بكەم ، خودای گەورەش ئیزنی دام تاوەكو سەردانی بكەم .
ئیمامی نەوەوی ـ بەڕەحمەت بێت ـ لەشەرحی ئەم فەرموودەیە لە صەحیحی موسلیمدا دەفەرموێت : (( هەركەسێك لەسەر كوفر بمرێت ئەوا جێگای دۆزەخە و نزیكی و قەرابەتی لەخەڵكیەوە سودی پێناگەیەنێت ، وە هەركەسێك لەو سەردەمەدا وەفاتی كردبێت لەسەر بتپەرستی ، ئەوا لەئاگری دۆزەخدایە ، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كە لەپێش هاتنی دەعوە و ( ئەهلی فەترە ) بژمێردرێن ، چونكە دەعوەیان پێگەیشتبوو لەدەعوەی پێغەمبەر ئیبراهیم علیهم السلام و جگە لە ئەو لەپێغەمبەرانی تر )) .
هەروەها ئیمامی موسلیم لە صەحیحەكەیدا فەرموودەیەكمان لە ( أنس ) ـی كوڕی ( مالك ) ـەوە رَضِيَ اللَّـهُ عَنْهُ بۆ دەگێڕێتەوە كە دەفەرموێت (( أَنَّ رَجُلا قَالَ : يَا رَسُولَ اللَّـهِ ، أَيْنَ أَبِي ؟ قَالَ : فِي النَّارِ . فَلَمَّا قَفَّى دَعَاهُ ، فَقَالَ : إِنَّ أَبِي وَأَبَاكَ فِي النَّارِ )) ( رواه مسلم ، برقم : 203 ) .
واتە : كەسێك پرسیاری لە پێغەمبەری خودا كرد  صَلَّی اللَّـهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ  و گوتی : ئەی پێغەمبەری خودا باوكی من لەكوێ یە ؟ پێغەمبەری خوداش صَلَّی اللَّـهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ فەرمووی : لەناو دۆزەخە ، كاتێك پشتی هەڵكرد و ڕۆیشت ، پێغەمبەری خودا  صَلَّی اللَّـهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ  بانگی كردەوە و پێی فەرموو : باوكی من و باوكی تۆش لەناو دۆزەخدان .
ئەم دوو فەرموودەیەش كە باسكران هەردووك صەیحیحن و ئیمامی موسلیم لەصەحیحەكەیدا ئاماژەی پێكردووە و غەیری ئەویش لەكتێبەكانیان بەصەحیحی هێناویانە، فەرموودەی یەكەم جگە لەصەحیحی موسلیم لە هەریەكە لە لای هەریەك لە : ( أبي داود و ابن ماجة و ابن حبان و طبراني و بيهقي و نسائي و سلسلة الصحيحة ) و غەیری ئەمانەش بەصەحیحی هاتوون ، وە فەرموودەی دووەمیش جگە لە صەحیحی موسلیم ، لە لای هەریەكە لە ( أبي داود و ابن حبان و ابن خزيمة و طحاوي و السلسلة الصحيحة ) و غەیری ئەوانیش بەصەحیحی هاتووە .
بەڵام لەبەرامبەردا زۆرێك لەئەشعەری مەزهەبەكان ئەم فەرموودانە ڕەت دەكەنەوە بەبیانووی دوو هۆكار :
یەكەمیان : دەڵێن ئەوان لە ئەهلی فەترەن و پێغەمبەریان بۆ نەهاتووە ، لەسەر فیترەتن و لەقیامەتدا تاقی دەكرێنەوە !!!
ڕەدی ئەم خاڵەیان قەولەكەی ئیمامی نەوەوی دێنینەوە كە لەپێشتردا باسمانكرد ، كە دەفەرموێت : ئەوان ئەهلی فەترە نین و لەسەر دینی پێغەمبەر ئیبراهیم پێغەمبەرانی دوای ئەون علیهم السلام ، وە زانایانیش هەمان ڕەئیان هەیە و فەرموودەكانیش بەڵگەن لەسەر ئەو وەڵامە .
دووەمیان : فەرموودەیەك دێننەوە بەوەی كە پێغەمبەری خودا  صَلَّی اللَّـهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ  داوای لەپەروەردگاری كردووە دایكی زیندوو بكاتەوە و خوداش زیندووەی كردۆتەوە و ئیمانی هێناوە بە پێغەمبەری خودا صَلَّی اللَّـهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ و پاشان وەفاتیكردووە !!!
ئەم فەرموودەیە ئیمامی ( ابن الجوزی ) لە ( الموضوعات ) ـدا هێناویەتیەوە ، وە ئیمامی (ابن كثير ) لە (البداية والنهاية) ـدا دەفەرموێت ( منكر جدا ) ، وە ( ملا علي القاري ) دەڵێت : ( موضوع ) .
وە شێخى ئیسلام ( ابن تيمة ) لە ( مجموع الفتاوی : 4 / 325 ) ـدا دەڵێت : (( لم يصح ذلك عن أحد من أهل الحديث ; بل أهل المعرفة متفقون على أن ذلك كذب مختلق )) .
كەواتە بەڵگەكان ڕوونە و ئاشكران بەوەی دایكی و باوكی پێغەمبەری خودا  صَلَّی اللَّـهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ  بەپێی فەرموودەی صەحیح و قەولی صەریح لە دۆزەخدان ، ئەمەش لەپێشیانی پێغەمبەراندا هەبووە ، لەوانە :
پێغەمبەر نوح : خێزانەكەی و كوڕەكەی لە دۆزەخدان .
پێغەمبەر ئیبراهیم : باوكی لە دۆزەخدایە .
پێغەمبەر ( لوط ) : خێزانەكەی لە دۆزەخدایە.

ئامادەكردنی :
باوكی موسلیمە ( م . هیوا زیرەك ) .




دواین بابەتەکان

دواین کتێب

نامه‌یه‌كى كراوه‌ بۆ ئه‌بوبه‌كر كاروانى به‌ڵێ سه‌له‌فیه‌كان نامۆن ، به‌ڵام ؟! داگرتن

دەنگ
حوکمی گاڵتەکردن بەخوا و بەئیسلام


داگرتن

هەموو دەنگەکان 



میوانانی سەرهێڵ : ٢               میوانانی ئەمڕۆ : ٨٤               کۆی سەردان : ١٠٨٩٩٦