دواین بابەتەکان

شوێنەوارە خراپەكانی بڵاوبوونەوەی دیاریدەی بی باوەڕی و ئیلحاد
نووسەر: مامۆستا عدنان بارام سەردان: ٧٧٨

بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمین والصلاە والسلام علی محمد وعلی ێ‌له وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلی یوم الدین ... أما بعد :
بڵاوبوونەوەی دیاریدەی بێ‌باوەڕی و ئیلحاد شوێنەواری خراپی لەسەر تاك و كۆمەڵگا دەبێت ، لەوانەش بەكورتی :
یەكەم : بڵاوبوونەوەی دڵەڕاوكێی شەڵەژاوی دەروونی لە ناو تاك و كۆمەڵگادا ، و بێبەش بوون لە دڵ ئارامی و جێگیری دەروونی ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : [ وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى ] ( طه : 124 ) ، واتە : ئەوەی كە پشت هەڵكات لە زیكر و یادی من ـ ئەوا ژیانێكی ناسۆر و كوێرەوەری بۆ هەیە ، و لە ڕۆژی دواییشدا بە كوێری حەشری دەكەین .
هەموو ئەوەش ئاكامی ئەو هەموو گومانەیە كە لە ناخ و دەرونیاندا دروست دەبێت ، و هەمووی سەرگەردانی و دڵەڕاوكێیە ، وەك ئەوەی كێ‌ ئەم ژیانەی بەدیهێناوە ؟ و دەبێت كۆتاییەكەی چی و چۆن بێت ؟ ئاخۆ نهێنی ئەم ڕوحە چی بێت كە دەردەچێت لەلەش ؟ و ئاكامی مرۆڤ بۆ كوێ‌ دەچێت ؟ و سەدان پرسیاری تر ، كە تاكی موسڵمان هەمووی لە ئایینەكەیدا دۆزیویەتەوە ، و زانستیش پاڵپشتی كردوون .
ئەم پرسیارانە ڕۆژانە بە مێشی مولحید و بێ‌باوەڕاندا دێت ، بۆیە زۆرێكیان پەنادەبەنە بەر مادە هۆشبەرەكان بۆ فەرمۆشكردنیان ، و خۆ لەكەودەنیدان بەرامبەر وەڵامەكەی !!!
دووەم : خۆویستی ، و پێشخستنی بەرژەوەندی تاك كەسێتی ، و تاك ڕەوێتی ، بەهۆی سەرقاڵبوونی هەر تاكێك بەخۆیەوە [ پێشینە دەڵێن : ئۆخەی ئۆخەی هەركە و بۆ خۆی ] ، بۆیە ڕەحم وبەزەیی ودڵسۆزی لە نێوان تاكەكانی خێزان و كۆمەڵگادا نامێنێت ، بەڵام بەپێچەوانەوە لە ئیسلام و باوەڕدا دەینین هەروەك پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : " لاَ يُؤْمِنُ أَحَدُكُم حَتَّى يُحِبَّ لأَخِيْهِ مَاْ يُحِبُّ لِنَفْسِهِ " ( رواه البخاري ، برقم : 13 ، ومسلم ، برقم : 45 ، واتە : باوەڕی نیە ـ یان باوەڕی تەواو نیە ـ هەركەسێك ئەوەی كە بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ براكەشی پێی خۆش نەبێت .
سێ‌یەم : بەڵگە نەویستە كە بێ‌باوەڕی و ئیلحاد حەزی تاوان و جەریمە لە ناو تاكەكانی كۆمەڵگادا دەڕوێنێت ، و واقیع و حاڵی كۆمەڵگاكانی ڕۆژئاوا باشترین بەڵگەیە لەسەر ئەم ووتەیە .
چوارەم : تێكچوونی شیرازە و پەیوەندی تاكەكانی خێزان ، هەروەك خێزان لە كۆمەڵگا ڕۆژئاواییەكاندا دەژین ، كە ئەمەش هۆكاری داڕوخانی كۆمەڵگایە .
پێنجەم : زیادبوونی دیاریدەی خۆكوژی لە ناو تاكەكانی كۆمەڵگادا ، بەمەبەستی ڕزگاربوون لە ژیان !! ، كە لای ئەوان تەنها دەبێتە دووبارەبوونەوەی ڕۆژەكان و بەدوایەكداهاتنی شەو و ڕۆژ ، و تێركردنی ئارەزووە ئاژەڵیەكان !! تاكو وای لێدێت ـ هەروەك لە هەندێك لە وڵاتانی بێ‌باوەڕاندا ـ ڕێكەی نوێ‌ بۆ خۆكوژی دادەهێنرێت !! و كاردەگاتە خۆكوژی بەكۆمەڵا !!
شەشەم : دروستبوونی ئارەزووی تۆڵەسەندن لە هەموو تاكەكانی كۆمەڵگا ... لە باوك !!! لە دایك !!! لە هاوسەر !!! لە خوشك و لە برا !!! لە هەموو تاكەكان !!! ، ئەوەش بەمەبەستی ئاسودەبوونی دەروونی شڵەژاو و نەخۆشیان !!!
حەوتەم : نەمانی متمانە لە ناو تاكەكانی كۆمەڵگا بەگشتی ، و تاكەكانی خێزان بەتایبەت !!!
عدنان بارام كەلاری




دواین بابەتەکان

دواین کتێب

نامه‌یه‌كى كراوه‌ بۆ ئه‌بوبه‌كر كاروانى به‌ڵێ سه‌له‌فیه‌كان نامۆن ، به‌ڵام ؟! داگرتن

دەنگ
حوکمی گاڵتەکردن بەخوا و بەئیسلام


داگرتن

هەموو دەنگەکان 



میوانانی سەرهێڵ : ٢               میوانانی ئەمڕۆ : ٨٩               کۆی سەردان : ١٠٨٦٧١