دواین بابەتەکان

ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بەلێدانی ئافرەتان
نووسەر: مامۆستا هیوا زیرەک سەردان: ١٠٥١

ئاینی ئیسلام جیاواز لەئاینەكانی پێشتر بەردەوام دەبێت تا كۆتایی دونیا دێت ، بۆیە تەماشا دەكەین تۆكمەترین وپڕ بەرنامەترین ئاینە بۆ ژیانی مرۆڤەكان ئیتر نێر بێ یاخود مێ ، بەڵام ڕۆژانە دەبینین لێرەو لەوێ هەندێ كەسی بەناو ئازادیخوازو داكۆكیكار لەمافی ئافرەت هەڵدەستن بە فڕێدانی چەند شوبهەیەك ، یەك لەوانە ئەم ئایەتە دێننەوە ، كە خودای گەورە لەسورەتی ( النسا‌ء ) ئایەتی (34) دەفەرموێت : [ وَاللاَّتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلاَ تَبْغُواْ عَلَيْهِنَّ سَبِيلاً إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيّاً كَبِيراً ] . بەڵام بێئەوەی لەمانەو مەبەستی ئایەتەكە بڕوانن یەكسەر دەست دەكەن بەتەعن دان لەئاینی ئیسلام وخودی سورەتی ( النسا‌ء ) یش ، وە دەڵێن ئەو ئایەتەو سورەتەكەش مایەی سوكایەتی یە بەئافرەتان ، ئێمەش بەپشتیوانی خودا لەوەڵامی ئەو شوبهەیەدا دەڵێین :
درێژەی ئایەتەكە بەم جۆرەیە ، خوای گەورە دەفەرموێت : [ الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللَّهُ وَاللَّاتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلَا تَبْغُوا عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا ] (34) .
واتە : " پیاوان سەرپەرشتیارو بەڕێوەبەرن بەسەر خێزانەكانیانەوە بەو پێیەی كە خودا فەزڵ و چاكەی هەندێكیانی داوە بەسەر هەندێكی دیكەیاندا ، وە بەو پێیەی كە پیاوان پارەو سامانیان لەپێناو دابینكردنی بەختەوەری وخۆشگوزەرانی بۆ خێزان و ماڵ و منداڵیان دەبەخشن و سەرف دەكەن ، ئافرەتانی چاكەكارو ژیر ئەوانەن كە نهێنی دەپارێزن وبڵاوی ناكەنەوەو خیانەت لەمێردەكانیان ناكەن بەوەی خوا داوای كردووە پارێزراوبن ، وە ئەو ئافرەتانەش كە سەرپێچی فەرمانی مێردەكانیان دەكەن وگوێڕایەڵ نابن پێویستە سەرەتا ( ئامۆژگاری بكرێن ) ، پاشان ئەگەر بەگوێیان نەكردن ( ئەوا پشتیان تێبكەن و هەجریان بكەن ) هەر گوێڕایەڵ نەبوون ( ئەو كاتە لێیان بدەن ) ، بەڵام كاتێك گوێڕایەڵ بوون ئەو كاتە ڕێگا مەگرنە بەر بۆ سزادانیان ، بەڕاستی خودا بەرزو بڵندو گەورەیە " .
دەبینین كۆمەڵێك ڕاست دەبنەوەو یەكسەر شوبهەیەك بڵاودەكەنەوە تاوەكو خەڵكی چەواشە بكەن ، دەڵێن ( ئەوە نیە لەقورئاندا هاتووە دەبێت لەئافرەت بدرێت ) !!
لەوەڵامی ئەوەشدا دیسانەوە دەڵێین :
یەكەم: خوای گەورە فەرموویەتی ئامۆژگارییان بكەن .
دووەم : ئەگەر گوێڕایەڵ نەبوون ولاسار بوون ئەو كاتە پشتیان تێبكەن و جێگاكانتان جودا بكەنەوە لێیان .
سێیەم : ئەگەر بەو دوو خاڵەی سەرەوە چاك نەبوون بەردەوام بوون لەوەی گوێڕایەڵی نەكەن ، ئەو كات خودای گەورە دەفەرموێت (لێیان بدەن). بۆ لێدانەكەش دەگەڕێینەوە بۆ تەفسیری قورئان و فەرموودەی صەحیح .
پێغەمبەری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) دەفەرموێت سەبارەت بەلێدانی ئافرەتان : [ فَاضْرِبُوهُنَّ ضَرْبًا غير مُبَرِّحٍ ] (رواه مسلم : 1218).
واتە : بەشێوازێك لەئافرەتان بدەن كەبرینداریان نەبن .
وەكو لەتەفسیری ئایەتەكەدا زانایان فەرموویانە بە ( سیواك و هاوشێوەی سیواك ) لێیان بدەن :
فروى ابن أبي حاتم في تفسيره عن عطاء في قول الله تعالى : [ واضربوهن ] قال: "بالسواك ونحوه". ورواه ابن جرير عنه قال: قلت لابن عباس: ما الضرب غير المبرح؟ قال: بالسواك ونحوه.
هەروەها زانایانی شافیعی مەزهەب و مالیكی مەزهەب وحەنبەلیەكانیش دەفەرموون : ئەو لێدانە لێدانێكی تەئدیبی و بەئاگاهێنانەوەیەو بە ( سیواك و هاوشێوەی سیواك ) لێیان دەدرێت .
وە پێغەمبەری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) نەهیكردووە لەوەی لە ( دەم وچاو ) بدرێ ، عن جَابِرٍ رضي الله عنه قال : " نهى رسول اللَّهِ صلى الله عليه وسلم عن الضَّرْبِ في الْوَجْهِ " ( رواه مسلم : 2116) .
بۆیە تەماشا دەكەین هیچ ئەسەرێك نەهاتووە چ لەقورئان یان فەرموودە یاخود فەرمایشتی زانایان كە باس لەوە بكات لەئافرەتان بدرێت زوڵم وستەمیان لێبكرێت ، بەڵام لەبەرامبەردا چەندین ئایەت و فەرموودەی صەحیح هەن هەموو جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە فرەمان بەپیاوان دەكرێت باشبن لەگەڵ ئافرەتانداو ڕێزو خۆشەویستییان بۆیان هەبێت ، تەنانەت پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت :( خَيْرُكُمْ خَيْرُكُمْ لأَهْلِهِ وَأَنَا خَيْرُكُمْ لأَهْلِي ) رواه الترمذي (3895) وابن ماجه (1977) وصححه الألباني في " صحيح الترمذي .
واتە : باشترینتان ئەو كەسانەن كە بۆخێزانەكانیان باش و چاكن ، منیش باشترینتانم بۆ خێزانەكانم .
وە خودای گەورە فەرمان دەكات بەوەی بەچاكی لەگەڵ ئافرەتاندا مامەڵە بكەین ، وەكو دەفەرموێت : [ وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ ] . ( النساء : 19)
واتە : ( بەجوانی و چاكی مامەڵە لەگەڵ ئافرەتاندا بكەن ) .
پێغەمبەری خوداش (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت : ( استوصوا بالنساء خيرا .. ) ( متفق عليه ) .
واتە " وەسیەتتان پێدەكەم ئامان لەگەڵ ئافرەتاندا باشبن و بەجوانی مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن ".
وصلى الله على نبينا محمد وعلى اله وصحبه وسلم

كۆكردنەوەو نوسینی : باوكی موسلیمە (م.هیوا زیرەك)




دواین بابەتەکان

دواین کتێب

نامه‌یه‌كى كراوه‌ بۆ ئه‌بوبه‌كر كاروانى به‌ڵێ سه‌له‌فیه‌كان نامۆن ، به‌ڵام ؟! داگرتن

دەنگ
حوکمی گاڵتەکردن بەخوا و بەئیسلام


داگرتن

هەموو دەنگەکان 



میوانانی سەرهێڵ : ٢               میوانانی ئەمڕۆ : ١٢٣               کۆی سەردان : ١٠٨٧٠٧