دواین بابەتەکان

بارو دۆخی سینگ لە چینە بەرزەكانی هەوادا
نووسەر: مامۆستا سۆران ڕەفیق سەردان: ٤١٢

لە كۆنگرەی زانستیی یەكەم سەبارەت بە ئیعجازی عیلمی لە قورئان وسوننەت كەلە ئیسلام ئاباد بەسترا , دكتۆر صلاح الدینی مەغریبی كە ئەندامە لە كۆمەڵەی ئەمەریكی بۆپزیشكی گەردوونی , و مامۆستای پزیشكی گەردوونیە لە پەیمانگای پزیشكی گەردوونی لە لەندەن , لێكۆڵینەوەیەكی پێشكەش كرد دەربارەی بارودۆخی سینگ لە چینە بەرزەكانی هەوادا , و وتی ئێمە سیكڵدانۆچكەی هەواییمان هەیە و كاتێك هەوا دەچێتە ناو ئەم سیكڵدانۆچكانەوە گەورە دەبن ,بەڵام لە كاتێكدا بەرزدەبینەوە بۆ چینە بەرزەكان , ئەوا هەوا كەم دەبێتەوە و كەمبوونەوەی هەواش واتە كەمبوونەوەی ئۆكسجین , وبەمەش پەستانی هەوا كەم دەبێتەوەو سیكڵدانۆچكەكان دەچنەوە یەك , وهەركاتێكیش سیكڵدانۆچكەكان چوونەوە یەك , سینگ تەنگ دەبێت ...تەنگ دەبێت و هەناسەدان تێكدەچێت و گران دەبێت , بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە ئەم گۆڕانكارییانە لە ئاستی ڕووی دەریاوە تابەرزیی (10,000پێ ) ڕوونادات , ولە ناوچەی (10,000پێ) تا دەگاتە (16,000پێ) لەش لەم ناوچەیەدا دەست بە خۆگونجاندن دەكات بۆ پڕكردنەوەی ئەو كەم بوونەوەیەو ئەوگۆڕانكارییەی كە ڕووی داوە , لە (16,000پێ) وە تا بەرزیی دەگاتە (25,000 پێ) تەنگ بوونی توند لە سینگ دا دەست پێدەكات و خاوەنەكەی وڕێنەدەكات وسەری سووڕدەخواو توشی لە هۆش چوونەوە دەبێت , و لەم كاتەدا هەناسەدان زۆر توند دەبێت و ئەم حاڵەتەش لەو فڕۆكەوانانەدا ڕوودەدات كە ئامێری هەوا گۆڕكێ لە ناو كابینەی فڕۆكەكەیدا لە كار دەكەوێت , بۆیە هەرچەندە مرۆڤ بەرزبێتەوە ئۆكسجین كەم دەبێتەوە , و هەناسەدان گران دەبێت , و زیندە چالاكییەكان تێكدەچن , و سینگ تەنگ دەبێت , ئەمەش بە هۆی نەبوونی هەوای تەواو كە پەستان بخاتە سەر ئەو سیكڵدانۆچكە هەواییانە , هەروەها دوای (25,000پێ) گازەكان لە گەدەدا دەكشێن و پەستان دەخەنە سەر پەردەی پارێزەر(حجاب الحاجز) وئەویش پەستان دەخاتە سەر هەردوو (سی) وبەمەش سینگ تەنگ دەبێت .
خوای گەورەش دەفەرموێت: [فَمَنْ يُرِدْ اللَّهُ أَنْ يَهدِيَهُ يَشْرَحْ صَدْرَهُ لِلإِسْلامِ وَمَنْ يُرِدْ أَنْ يُضِلَّهُ يَجْعَلْ صَدْرَهُ ضَيِّقاً حَرَجاً كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِي السَّمَاءِ كَذَلِكَ يَجْعَلُ اللَّهُ الرِّجْسَ عَلَى الَّذِينَ لا يُؤْمِنُونَ ] (الأنعام: ١٢٥) ،كەواتە پاكیی و بێگەردیی ,بەرزیی وگەورەیی , سوپاس و ستایش بۆ خوایەك دڵەكانی فراوان كردووین بۆ وەرگرتنی ئیسلام و با بێباوەڕانیش بیرێك لە دڵە تەنگەكەی خۆیان بكەنەوە و باش بزانن ئەم قورئانە قسەی موحەممەدنییەو (پیاو ئاماژەیەكی بەسە) .
وەرگێڕانی بە كەمێك دەستكارییەوە : م.سۆران رفیق




دواین بابەتەکان

دواین کتێب

نامه‌یه‌كى كراوه‌ بۆ ئه‌بوبه‌كر كاروانى به‌ڵێ سه‌له‌فیه‌كان نامۆن ، به‌ڵام ؟! داگرتن

دەنگ
حوکمی گاڵتەکردن بەخوا و بەئیسلام


داگرتن

هەموو دەنگەکان 



میوانانی سەرهێڵ : ٢               میوانانی ئەمڕۆ : ٧٠               کۆی سەردان : ٩٦١١٤