دواین بابەتەکان

ئاشكراكردنی درۆیەكی شاخداری مولحیدەكان سەبارەت بە پێغەمبەری خۆشەویست
نووسەر: مامۆستا دارا جبار كریم سەردان: ٤٨٢

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان ، خوای هەموو جیهانیان ـ بە جنۆكە و مرۆڤ و هەموو دروستكراوەكانی ـ ، صەڵات و سەلامیش لەسەر پێغەمبەری میهرەبانی و نیردراو بە ڕەحمەت بۆ هەموو جیهان ... پاشان دەڵێم :
لەم ڕۆژانە لەیەكێك لەپەیجەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكدا ـ كە شایستەیە بە : ( درۆخانەی مولحیدان ) ناوزەد بكرێت ـ كە پەیجێكە پەیجێكی ئیلحادی بێدینیە ، و لەرێگەی شێواندنی ڕاڤەی ئایەت و فەرموودەكانەوە خەریكی بڵاوكردنەوەی گومان و شوبهەكانیانن ، و بەبیری چەوتی بێ‌ بنەوای خۆیان ڕەواجی پێدەدەن !! ، و لەلایەن كۆمەڵێك كۆڵكە خوێندەوارەوە بەڕێوە دەچێت كە بۆنی هیچ زانستێكیان نەكردووە ـ نە زمانەوانی و نە شەرعیش ـ !!!
ئەم كۆمەڵە ڕاڤەكارە لێهاتووە !!! هەستاون بە ڕاڤەی ئایەتێك لە ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز و كە ئەویش ئەو ووتەیەی خوای پەروەردگارە كە فەرموویەتی : [ لَا يَحِلُّ لَكَ النِّسَاءُ مِنْ بَعْدُ وَلَا أَنْ تَبَدَّلَ بِهِنَّ مِنْ أَزْوَاجٍ وَلَوْ أَعْجَبَكَ حُسْنُهُنَّ إِلَّا مَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ ] ( الأحزاب : 52 )، هاتوون لەژێر ناونیشانی : ( ژنیشی گۆڕیوەتەوە !!! ) ـ كە مەبەستیان پێغەمبەری خوایە (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) !!! لە ڕاڤەی ئایەتەكەدا دەڵێن : (( واتا : ئەی محەمەد لەمڕۆ بەدواوە بۆت نیە ژنی تر بهێنیت و بۆشت نیە ژنەكانت بگۆڕیتەوە بەژنی تر هەرچەندە ژنەكەی تریشت لا جوان بێت . تەنها بۆت هەیە كەنیزەكەكانت بگۆڕیتەوە ... )) !!!
ئەگەرچی ئایەتەكە لە دوور ونزیكەوە باس لە ژن گۆڕینەوە ناكات بەو مانایەی كە ئەم ڕاڤەكارە بلیمەتانەی كورد ڕاڤەیان كردووە !!!
بۆیە منیش ـ بە پشتیوانی خوای پەروەردگار ـ بۆ بەرچاوڕوونی خوێنەری كورد دەڵێم :
1 ـ زۆربەی زانایان و ڕاڤەكارانی قورئان لەسەر ئەوەن كە ئەم ئایەتە پیرۆزە خوای گەورە دایبەزاندوە وەكو ڕازیكردن و پاداشتێك بۆ خێزانەكانی پێغەمبەر ( صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) كاتێك كە پێغەمبەریان ( صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) هەڵبژارد ، ئەوەش لەكاتێكدابوو كە خێزانەكانی پێغەمبەر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) داوای خەرجی زیاتریان لێكرد ، چونكە پێغەمبەر ( صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ  ) زۆر بەنەداری و برسیتی ژیاوە لەگەڵا خێزانەكانیدا ، بۆیە پێغەمبەر ( صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) هەڵبژاردەی دا بەدەستی خێزانەكانیەوە كە دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان یەكێك لەم دووە هەڵبژێرن : بەم شێوە لەگەڵمدا بژین ـ واتە بەهەژاری ـ ، یان ئەوەی كە وازتان لێبێنم و جیاببنەوە بۆ ئەوەی ژیانێكی خۆشتر بەسەربەرن . ئەوانیش ژیانی هەژاریان لەگەڵ پێغەمبەردا ( صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) هەڵبژارد و وازیان لە دونیا و خۆشیەكانی هێنا .
2 ـ مانای ووشەی [ تَبَدَّلَ ] لە ئایەتەكەدا :
ئەو نەفامانە لە مانای ووشەی[ تَبَدَّلَ ] تێنەگەیشتوون و وایان زانیوە بە مانای ( گۆڕینەوە ) دێت !! بەڵام لە زماندا ئەوەی كە بە مانای ( گۆڕینەوە ) دێت ووشەی ( تبادل ) ـەیە ، كە بۆ گۆڕینەوە بەكاردێت لە نێوان دوو كەسدا !!
واتە بە قسەی ئەم نەفامە بێت دەبێت ئایەتەكە بەم شێوەیە بێت : ( وَلا أَن تبادَل بهنَّ من أزواج .... ) !!!
چونكە ئەم صیغەیەیە كە لەزمانی عەرەبیدا بۆ هاوبەش بوونە ( واتە : مشاركة ) لە نێوان دوو لادا !! بەڵام [تَبَدَّلَ ] بە مانای ئەوە دێت شتێك لە جێگای شتێكی تر دابنێیت !!
3 ـ ڕاڤەی دروستی ئەم ئایەتە :
لەمەو دوا ـ ئەی پێغەمبەری خوا ( صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) ـ هێنانی ئافرەتانی ترت بۆ حەڵاڵ نیە ، وە نە ئەوەش كە واز لەهەندێك لە خێزانەكانت بێنیت تاوەكو هاوسەرانی تر بخەیتە جێیان هەر چەندە ئەو ئافرەتانەی كە دەتەوێت بیانخەیتە جێگەی هاوسەرانت سەرسام بیت بە جوانی و ڕێك و پێكیان جگە لە كەنیزەك نەبێت كە بۆت حەڵاڵە ، ... هتد ئایەتەكە .


ئامادەكردنی :
مامۆستا دارا جبار كەلاری ... ماستەر لە زمانی عەرەبی
المجاز بالقراءات العشر من طريقي الشاطبية والدرة والطيبة




دواین بابەتەکان

دواین کتێب

نامه‌یه‌كى كراوه‌ بۆ ئه‌بوبه‌كر كاروانى به‌ڵێ سه‌له‌فیه‌كان نامۆن ، به‌ڵام ؟! داگرتن

دەنگ
حوکمی گاڵتەکردن بەخوا و بەئیسلام


داگرتن

هەموو دەنگەکان 



میوانانی سەرهێڵ : ٢               میوانانی ئەمڕۆ : ٧٤               کۆی سەردان : ٩٦١٤٠